هەڵەی پزیشکی بووەهۆی گیان لەدەستدانی کچێک لە تەورێز

kmmk:

ڕۆژی شەممە ۲ی جۆزەردان لەناوەندێکی دەرمانی شاری تەورێز کچێک بەناوی تەڵا محەمەدپوور تەمەن ۳۰ساڵان، خەڵکی شاری ڕەبەت لەنەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای ئەوشارە بەهۆی هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەستدا.

جێگای باسەناوبراو بۆنەشتەرگەرییکی سادە دەچێتە نەخۆشخانە و لەبەر خراپ بونی باری تەندروستی دوای دوو ڕۆژ لەنەشتەرگەرییەکەی گیانی لەدەست دا.

ساڵانەژمارەیەک لەهاووڵاتیان بەهۆی هەڵەی پزیشکەکانەوە کەم ئەندام دەبن وەهەندێکیان گیان لەدەست دەدەن، سکاڵای بنەماڵەی هاووڵاتییان هیچ سودێکی نەبوەو لەلایەن کاربەدەستانی حوکمەتەوە ئەوپزیشکانە سزا نەدراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان