مەترسی کۆتایی هێنان بەژیان/۶۰ هەوڵی خۆکوژی لەبیجاڕ

kmmk:

۹ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، لەیەکەمین کۆبوونەوەی تەندرووستی شاری بیجاڕ، بەرپرسی دەرمان و دابین کاری کۆمەڵایەتی ئەم شارە، ڕایگەیاند ۶۰ هەوڵی خۆکوژی لە دەڤەری ئەم شارە هاتۆتە ئاراوەکە بووە بەهۆی مردنی ۴کەسیان.

ناوبراو کوتوویەتی، خۆکوژییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ۶۰ڕووداوی خۆکوژی ۳۹ کەسیان پیاو و۲۱یان ژن بوون کەتەمەنی ۱۵بۆ ۶۰ساڵیان لەخۆگرتووە.

ئەو بەرپرسە لەدرێژە دا دەڵێ:

پرسی خۆکوژی بەچەشنێک تێکچوونی دەروونی دێتە هەژمار وتەنیا لەسەر تەندرووستی دەروونی چڕ نابێتەوە، ئەوکەسەی لەبنەماڵەدا پێشینەی خۆکوژی هەیە بەنیسبەتی خەڵکی دی کە خاوەنی پیشینەیەکی لەو شێوەنین پتر لەمەترسیدان و بەستێنی ژنەتیکی بنەماڵەیش کاریگەری هەیە بەڵام شوێنی ژیانیش لەگەشەکردنی ئەم کردەوەیەدا کاریگەرە.

ناوبراو بە پەردەپۆش کردنی گرفتە کۆمەڵایەتی و هەلی کار وژیانی خەڵک نەیتوانی نرخی بێکاری ئەم شارە لەبەرچاو نەگرێ بەڵام خۆکوژییەکانی گرێ دابە هۆکاری دەروونی ولەو هەموو گرفتە کۆمەڵایەتییە خۆی بواردووە.

جێگەی باسە شاری بیجاڕ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی باشترین هەلی کشتووکاڵی وئاژەڵدارییە بەڵام زۆرینەی گوندەکانی ئەم شارە بەهۆی بێ ئاوی ومیکانیزە نەکردنی کشتووکاڵ و ئاژەڵدار چۆڵ کراون وبێکاری لەم شارە ودیکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوێنگیری هاوڵاتیان بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــتان