پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ،مانگی ئاپریلی ۲٠۱٦لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی ۲٠۱٦لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەم راپۆرتە دۆخی مافی مرۆڤ لەمانگی ئاپریلی ۲٠۱٦ لە ڕێ کەوتی جومعە۱۳خاکەلێوە تاشەمە۱۱گوڵان بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لەراپۆرتی رێخراوە مەدەنیەکانی ئێران و رێخراوەکانی مافەکان مرۆڤ لە کوردستان کۆ کراوەتەوە.جێگەی ئاماژەیە بەهۆی دۆخی بەسراوی هەواڵنێری لە ئێران و ئیزن نەدەان بە رێخراوە مەدەنی ومافەکانی مرۆڤ ئەم ئامارە تەواونییە لەوانەیر هەندێک ڕاپۆرت ڕادەستی ئیمە نەگەیشتبێت ئەمەتەنیا بەشێکە لە پێشێل کاریەکان لە مانگی رابردوو

کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەست بەسەر کردن زیاتر لە چەند سەد کەس لە شارۆمەندانی کورد، بە پێشێل کاری مافی مەدەنی و ئازادی رادەربڕین، بەرچاو نەگرتنی مافی ژیان، ئەمنیەتی تاکەکەسی، سووکایەتی بە هاووڵاتیان کورد ، ئەشکەنجەی بەندکراوە سیاسیەکان و لەبەر چاونەگرتنی مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوە سیاسیەکان کۆتایی بە مانگی ئاۆریلی 2016 هێنا .

بەپێی مادەی۱۹ جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی رادەربڕینی هەیە،هەر وەها لە بەندی۱مادەی۹ پەیمانی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی وسیاسیدا هاتووە; هەمو تاکێک مافی ئازادی وئەمنیەتی تاکاکەسی هەیە، هیچ مرۆڤێک نابێت کەسێک بەهۆی باوەڕەکانیەوە ئازار بدات.

لەبەندی دووهەمی مادەی۱۹دا ئاماژە دەکات : هەر تاکێک مافی ئازادی بەیانی هەیە، دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی وتەکان و باوەڕەکانی بە هەرچەشنێ هەوڵ بدات وەک لەچاپ دان، بڵاوکراوەی هۆنەری، ریکلام، خوێندن و هەر چەشنە بەشوێنداچووندا ئاساییە بۆ باوەڕەکانی.

هەر وەها لەمادەی۲۲دە هاتووە هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئەوەی هەیە ئەمنیەتی لەکۆمەڵگا ببێت ولە رێگای هەوڵ دان لە پانتای نەتەوەیی یارمەتی نێو نەتەوەیی بە بەرێخستن کردنی سەرچاوەکانی نێونەتەوی،مافی بزرنەبوونی ئابووری،کۆمەڵگایی وکلتووری خۆی بو پاراستنی پێگە وکەسایەتی خۆی بەکار بهێنێت. وبەپێی بەندی ۵ هیچ کەس مافی ئەوەی نییە تاکێک ئەشکەنجە ،ئازار،سزا بدات یان بە شیوەگەلی نامرۆڤانە سەرکوت بکات.

بە پێی جارنامە گەردوونیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەر تاک و کۆمەڵگایەک مافی هەیە بۆ مافە سروشتی و پێناسە کراوەکان تێکۆسان بکات و هەوڵ بدات کۆمەڵگایی خۆیی بنیاد نێت، هیچ ناوەندێک مافی ئەوەی نیە مافی ئەوانی تر پێشێل بکات و نایەکسانی بەرهەم بهێنێت.
لە ئیستا دا زۆرتر لە ۵٠چالاکی سیاسی و باوەڕیەکان لە ئیران ورۆژهەڵاتی کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوەو چاوەڕێی جێ بەجێ بوونی سزاکەیان دەکەن

لە مانگی رابردوودا راپۆرتیک سەبارەت بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی کورد لە گرتووخانەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دراوە.
بە پێی هەوالە گەیشتووە کان بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گیراوانی کورد بە هۆگەلی جۆراو جۆرلەسێدارە دەدرێن وئەم لە سێدارە دانانە بەرای گشتی ناگەیەت،کۆماری ئیسلامی ئێران رێژەی لەسێدارە دان بڵاو ناکاتەوە

سەر لە بەیانی رۆژی سێ شەمە ۳۱خاکە لێوە لە گرتووخانە دەریا لەشاری ورمێ سزای سێدارەی ٤ بەندکراوی کورد بە ناوگەلی”مەجید مورادی،ئەحمەد محی،علی رەزا ساریان و مەنسوور رازیانی”جێ بە جێ کرا.ناوبراوان بە تاوانی پەیوەندی دار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دران

لە رۆژی سێ شەمە بەڕواری۷گوڵان بەندکراوانی کورد”سامان نەسیمی ومحمدعەبدوڵاهی”بانگهێشتی حسینیەی گرتووخانەی ورمێ کراون ولەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکەوە پێیان وترا:ئێوە لەدۆخی سووردان بۆ جێ بەجێکردنی سزاکانتان وتەنها دەتوانن داوای لێبووردن بکەن

قۆڵ پێچ کران

“قۆڵ پێچ کردن،بانگ هێشت کردن،دەرکردنی سزا،چێ کردنی فایل”

لەم مانگەدا رێژەی _____کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵ بەست وبانگ هێشتی بنکە ئەمنیەکان وسزایان بەسەردا سەپا

رۆژی جومعە ۱۳خاکە لێوە میعاد ئەحمەدی چالاکی مەدەنی لە شاری سنە لە ماڵ خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرا.و دوای۲٤کاتژمێر مانەوەلە ناوەندی ئاسایش وزانیاری شاری سنەراگوێزی گرتووخانەی مەرکەزی هەمان شارکرا،هەروەها ئاسایش بانگهێشتی سوهەیلا محمدی لە چالاکانی مەدەنی بۆ بنکەی ئاسایش کرا
لە شەمە ۱٤خاکەلێوە وەفا ئازەربار خۆێندکاری زانکۆ خەڵکی شاری مەهاباد بە تاوانی هەوڵ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای٤مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

یەکشەمە۱۵خاکە لێوە سزای سێ ساڵ زیندان بەسەر برایان هوشەنگ ومحمد پیروز زادەگان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان سەپێندرا،ناوبراوان  لە مانگی رەزبەر دەست بەسەرکرابوون لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ وە بە تاوانی هەوڵ دژی ئەمنیەتی ملی سزا دران

دووشەمە۱٦خاکەلێوە “نەسرەدین دالایی میلان “خەڵکی شاری ماکۆ کە پاییزی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیرابوو بە تاوانی پەیوەندی بەیەکێک لە حزبە کوردیەکانەوە ٦مانگ زیندانی بەسەردا سەپا
پێنج شمە ۱۹خاکە لێوە لەچارەنووسی “پشتیوان نەهرۆیی” گەنجی کوردی شاری بانە کە سەرماوەزی رابردوو لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرابوو هێشتا هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

شەمە۲۱خاکەلێوە “ئەفشین حسێن پەناهی”خەڵکی ناوچەدێولان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆل بەست و راگوێزی شوێنیکی نادیار کرا
شەمە۲۱خاکە لێوە بانگهێشت کردنی “سوهەیلا محمدی”بۆدادگاو دادگایی کردنی بەهۆی بەشداری کە کەمپەینی رزگار کردنی کانی بڵ وکۆکردنەوەی ۵هەزار واژۆ بۆکانی بڵ

رۆژی۲٤خاکە لێوە سێ برای بۆکانی بەناوگەلی “ئەفشین،سەعیدوحامد حەیدەرزادە” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کران

شەمە۲۸خاکەلێوە یەکێک لەئەندامانی کانونی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە بەناو “تاهیر قادرزادە”سزای سێ مانگ ویەک رۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە

چوارشەمە یەکی گوڵان دادگای شۆڕشی شاری نەقەدە سزای لوقمان بالکی کوڕی علی وئیسلام مستفاپور کوڕی مامەند بە ۱۱ساڵ و٦ساڵ زیندان راگەیاند

چوار شەمە یەکی گوڵان ئاسایش وزانیاری شاری سنە ،خالد حسینی،غالب حسینی ومەجید حەمیدی،بانگ هێشتی بنکەی ئاسایشی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد وپێیانی راگەیاند کە لە خۆپیشاندانی یەکی مەی رۆژی جیهانی کرێکاربەشداری نەکەن
جومعە ۳گوڵان دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای ٦ساڵ ویەک رۆژ زیندانی بۆ علی حسن پەناهی مامۆستای خەڵکی ناوچەی دێولانی رۆژهەڵاتی کوردستانی سەر ڕاست کردەوە

سێ شەمە ۷گوڵان ئاسۆرۆستەمی بانگهێشتی لقی۳٦دادگای پێداچوونەوە کرا

چوار شەمە۸گوڵان هێزە ئەمنیەکانی سەربەوەزارەتی ئاسایش وزانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەقەدە هەوڵی قۆڵبەست کردنی شەهاب ئەحمەدی ئازەر کوڕی ئەحمەد یان دا،ناوبراو پێشتر چەندین جار دەست بەسەر کرابوو

پێنج شەمە۹گوڵان هێزە ئەمنیەکانی ئاسایشی بۆکان کوتایانەسەر ماڵی ئەفسانە بایزیدی کچی ئەبووبەکر ودوای قۆڵبەست کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوێزایانەوە
پێنج شەمە۹گوڵان شەهاب ئەحمەدی ئازەر لەماڵەکەی خۆی لەیەکێک لە گەرەکە کانی شاری نەقەدە قۆڵبەست کرا،جێگەی ئاماژەیە ناوبراو لەلایەن هێزە کانی سەربە ئاسایش وزانیاری دەست بەسەر کراوە

پێنج شەمە ۹گوڵان بێ ئاگایی لە چارەنووسی ۷ هاوڵاتی بەناوگەلی”سامان رونما،رەزا عزەت تاج، وەلی شەریفی،سابیر رەسوڵی پور،محمد رویان وفاروق شەفاهی ویەک هاوڵاتی تر کە مانگی رەشەمەی رابردوو دەست بەسەر کرابوون،تائێستا لە چارەنووسیان و شوێنی دەست بەسەر کردنیان هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

جومعە ۱٠گوڵان سامان قادری ئازەر هاوڵاتی خەڵکی بۆکان کە لە ۲۳ مانگی بەفرانبار دەست بەسەر کرابوو هێشتا لە بەند دایەوە بنەماڵەکەی لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان

جومعە ۱٠گوڵان “عبدالڵە بەرخان”کە پێشترلەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ پێچ وخرابووە ژووری تاکەکەسی ئاسایشەوە،دادگایی کراو یەک ساڵ سزای بەسەردا سەپاو راگوێزی گرتووخانەی شاری مەریوان کرا

گرتووخانە

لە ئێستادا ۳۸٤بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان دا ژیان بەسەر دەبەن

لەم مانگەدا پێشێل کاری مافی بەندکراوان لەوانە ئەشکەنجە ،نەدانی چارەسەری پزیشکی”محمد سدیق کەبوود وەند،زەینەب جەلالیان،ئەفشین سوهراب زادە،کەیوان داوودی،علی رەزارەسوڵی، رەمەزان ئەحمەد کەماڵ ئەیوب ئەسەدی و… هەندێک لەو بەند کراوانەن کە سەبارەت بە چارەسەری پزیشکی لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکان پشت گوێ خراون. دەرکردنی بڕیاری سزای تازەو..وەک مانگەکانی پێشوو بەردەوام بوو بەشێوەی خوارەوەیە:

جومعە۱۳خاکەلێوە سزای عوسمان موستەفاپور بەندکراوی کورد بەهۆی گوم بوون یان لەناو چوونی فایلەکەیەوە لە ۲۵ساڵ بووبە ۳۵ساڵ.ناوبراو بەندکراوی سیاسی گرتووخانەی ورمێ یە کە ۲۵ساڵە بەبێ مافی پەیوەندی بەهیچ کەسێک لەدەرەوە لە گرتووخانەدایە

دووشەمە۲۳خاکەلێوەبەهۆی جیانەکردنەوەی تاوانەکان لەیەک دی لە گرتووخانەی ورمێ، دووبەند کراوی سیاسی کورد بەناو”موستەفاسەبزی وعلی یەگانە”بەند کراەی بەندی ۱۳لەم گرتووخانەدا کەوتنە بەر هێرشی کەرەستە دەس کردەتیژەکانی چەند بەند کراوێکی تاوانە مەترسیدارەکان  وزۆر بە دژواری بریندار بوون

یەک شەمە۲۹خاکەلێوە دوو بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی شاری تەورێز بەناو “محمد ئەمین ئاگوشی وئیرەج محمدی”لە دادسەرای تەورێز پێناسەی تاوانیان بۆ کرا بەتاوانی ساختەی تێک دانی باری ئاسایی گرتووخانە،ناوبراوان بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بەدۆخی نالەباری گرتووخانەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکە لە لقی۷دادسەرای تەورێز فایلیان بۆ هاتە چێ کردن

یەک شەمە ۲۹خاکەلێوە ڕاگەیاندنی مان گرتن لەخواردنی رەمەزان ئەحمەدکەماڵ بەهۆی کەم تەرخەمی کاربەدەستانی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج سەبارەت بە چاودێری تەندرووستی وپزیشکی بۆ ناوبراو

لەیەک شەمە۲۹خاکەلێوە ئەفشین سوهراب زادە بەند کراوی سیای کورد لە گرتووخانەی شاری میناب بەهۆی رێگە پێ نەدان بە چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەیەک لەدەرەوەی گرتووخانە بە دووراندنەوەی لێوەکانی دەستی دایەمان گرتن لەخواردن بەڵام سەرەڕای ناجێگربوون و مەترسی دار بوونی تەندروستی ناوبراو لە رۆژانی دوایی دا کەربەدەستانی گرتووخانەکە هیچ ئاوڕێکیان لێ نەداوە

دووشەمە۳٠ خاکە لێوە ڕێگری کرا لەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆ بەند کراوی سیاسی کورد ئەیوب ئەسەدی لە دەرەوەی گرتووخانە بکرێت،ناوبرا دیسک کەمەری هەیە.دادگای شارەکە رێگەی چارەسەری لە دەرەوەی گرتووخانەکەی بەناوبراو نەدا

پێنج شەمە ۲گوڵان لێدانی بەند کراوی کورد حسن کەماڵ رەمەزان ،بەندکراەی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ یەکێک لە مەئموورەکانی گرتووخانەکە لەلایەن  زیندان بان و بەڕێوەبەری گرتووخانەکە درایە بە پەلامار ولێدان و لووت وملی بەدژواری بریندار بوو،دوای لێدانیکی زۆر دەست وپێی بەستراو کرایە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکەوە

جومعە۳گوڵان ،رێگەپێ نەدان بەچارەسەری پزیشکی،پەیوەندی بەبنەماڵە وئازادی کاتی بەکەماڵ شەریفی رۆژنامەوان وچالاکی سیاسی دوورکراو لە گرتووخانەی شاری میناب،ناوبراو لە دۆخێک دا سزاکە تێ دەپەڕێنیت کە بە تێ پەڕبونی۸ساڵ لە سزاکەی تەنها یەک جار توانیویەتی دایک وباوک خۆی ببینێت وئێستا تووشی گرفتی کۆئەندامی جووڵان بوو

شەمە٤گوڵان رێگری لە چارەسەری پزیشکی وئازادی کاتی دوای۲۲ساڵ زیندان هەمبەر بە “محمد نەزەری” بەندکراوی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج کە بەهۆی ئاڵۆز بوونی فایلەکەی وگەندەڵی برووکراسی ناو گرتووخانەکە تائێستا لەبارێکی ناتەندرووست پشت گوێ خراوە

شەمە٤گوڵان گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکی شیاو نەبوونی هیچ کارمەندێکی تەندرووستی لە دەرەوەی کاتی دەوام دۆخی بەند کراوە نەخۆشەکانی گرتووخانەکە زۆر نالەبار راگەیەندراور

پێنج شەمە۹گوڵان مان گرتنی۵٠٠بەند کراوی گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی گوشار وئاستەنگی گەلیک کەلە گرتووخانەکەدایە بەتایبەت هەڵسووکەوەتی بەڕێوەبەر ودادوەری چاودێری گرتووخانەکە هەمبەر بە داواکاری بەندکراوان. ئەم کردەوە بووبەهۆی بەشداری نزیک بە ۵٠٠ کەس لە مان گرتنەکەدا
بەندکراوان نیوەڕۆی۲۸ئاپریل خوراکی گرتووخانەیان وەر نەگرت وبەفەرمی مان گرتنیان راگەیاند

جومعە ۱٠گوڵان “ئومێد رەحمانی”بەند کراوی بەشی تاوانە ماڵیەکانی گرتووخانەی ورمێ بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارو دۆخی ووڵام نەدانەوەی کاربەدەستانی گرووخانەکە مانگرتنی راگەیان ورۆژی۱۱گوڵان سەری خۆی لە گەچ گرت.لەدوای ئەم رووداوە ناوبراو لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکە راگوێزی ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکە کرا کە دۆخی مەترسی دار بەراورد دەکرێت

جومعە ۱٠گوڵان “محمد ئەمین ئاگوشی”گیراوی سیاسی بەهۆی باروودۆخی نالەباری گرتووخانەی شاری تەورێز دەستی دایە مانگرتن لە خواردن ناوبراو بەهۆی دۆخی نامرۆڤەنەی گرتووخانەکە خوازیارە دووبارە بگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری زاهیدان.

کرێکاران و سێنفەکان
گوزارشی پێشێلکاریەکانی مافی کرێکاران لەم مانگە دا :

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیتوونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا نزیکەی  ۱٦٤٦ کرێکار لە کارەکانیان بێ بەش و دەر کراون، پێنج شیرکەتی گرینگی بەرهەم هێنان داخراون. لەو مانگە دا کرێکارگەلی زۆر بە هۆیی ئەوەی کە کرێدەست و موچەکانیان نەدراوەترێیە ، تووشی کێشە بوون بۆ گوزەرانی ژیانیان.

لەم مانگە دا بە هۆیی داخرانی رێگای کۆڵبەری لە شارەکانی سەردەشت، مەریوان، پیرانشار و بانە لە رۆژەڵاتی کوردستان کە لە لایەن کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە رووی دا، نارەزایەتی گەورە ساز بوو و دوکانداران، کرێکاران و کۆڵبەران نارەزایەتیان دەربڕی و مانگرتنی سەراسەری لێ کەوتەوە کە تێیدا دوکن و بازارەکان داخران.
داخرنی سنوورەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێ کێەی زۆر گەورە بۆ خەڵک ساز کت، بەتایبەت ئەو خەڵکانەی بژێوی ژیانیان لە کارکردن لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. ئەوە لە کاتێک دایە کە دەوترێ نزیک لە ۲۰ ماڵباتی کوردستانی بە کارگەلێ وەک کرێکاری و کۆڵبەری بژێوی ژیانیان لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار دەبێتە هۆیی کۆچکردنی کوردستانیان.
سەرەتایی بەهاری ئەمساڵ ٥۰۰ کرێکاری فەرمی کارخانەی نەساجی برۆجێرد کە کرێکاری فەرمی و کۆنن، دەرفەتی کاریان بۆ نوێ نەکرایەوە، هەواڵەکان دەڵێن، بۆ کەم کردنەوەی خەرجیەکان، ئەو کارخانەیە نیوەی کرێکارەکانی دەرکردوە.

۳ و ٤  مانگی خاکەلێوە  ۱۰۰ نەفەر لە کرێکارانی کارخانەی ئیستەکی سنە لە کارەکانیان دوور خرانەوە و ئەوان بەم هۆیە مانگرتنی نارەزایەتیان ئەنجام داوە.

٨ خاکەلێوە زیاتر لە ۱۰۰ کرێکاری کارخانەی پارسیلۆنی خۆرەم ئاوا بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، گردبوونەوەیان کرد و لە پێش ناوەندی پارێزگای خۆرەم ئاوا ئەنجام دا، بەڵام هیچ کەس وەڵامی نەدانەوە.
بەیانی ۱٤ خاکەلێوە بە فەرمانی پارێزگاری کرماشان، شەش کەس لە کرێکارڵنی فەرمانداری قەسری شیرین کە لە ناوەندی هاویاری شارەداری قەسری سیرین کاریان دەکرد، دەرکران.
۱٥ خاکەلێوە، کارخانەی عمران صنعت لە شارۆچکەی پیشەیی سەرپێل زۆهاو  داخراو و کرێکارەکانی دەرکران. ساحیبی کارخانەکە بەدزی شتە باش و بەقیمەتەکانی کارخانەی دەرباز کردبوو.

۱٨ خاکەلێوە کۆمەڵێک کە کرێکارانی شەریکەی خەزمەت گوزاری ناوەندی ئاسەوارە کلتووریەکانی ئیلام بۆ نارەزایەتی دەربڕین بۆ بار و دۆخی کاریان لە ٨ ساڵی ڕابردوو و هەرەها نەدرانی موچەکانیان و پارەی بیمەکانیان  گردبوونەوەیان کرد و داخوازی چارەسەری گرفتەکانیان بوون.

هەر لەو رۆژەدا کۆمەڵێک لەو کەسانی داخوازی ماڵیان کردبوو،گردبوونەوەیان کرد، ئەوان داخوازیان کردبوو بۆ خانوو،  ماڵەکانی ناسراو بە خانە مهر، ماوەی سێ ساڵ بوو ناویان نووسی بوو، پارەیڵن دا بوو بەڵام پارێزگایی ئیلام، خانوەکانی نەدابوونێ.

کرێکارانی شەریکەی پیشەی لە پاوە بە هۆیی کێشەکانیان، چارەسەر نەکردنی کێشە کاریەکانیان لە پێش فەرمانداری پاوە کۆبوونەوەیان کرد.

کرێکارانی شەریکەی پەیمانکاری بعثت کە لە گەڵ ناوەندی تێلفونی ئیلام کار دەکا، بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە کێشەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا. کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ناوەندی ئیلام بە هۆیی نەدرانی عەیدانەی ۱۳۹٥ و سابقە کار ۱۳۹٤و پارەی بیمە گردبوونەوەیان کرد.

هەر لەو روژەدا شۆفیرنی شیرکەت واحدی ئیلام بە هۆیی دیاری نەکرانی موچەکانیان لە بەردەم ناوەندی شەریکەکەیان لە جادەی ئیلام -کرماشان گردبوونەوەیان کرد.

۱۹ مانگی گوڵان کرێکارانی شەریکەی ئیستک بە هۆیی دەرکرانیان مانگرتنیان کرد
کارخانەی قالبسازی ئاسنی قوروە ٤۰۰کرێکاری خۆیی دەرکرد.

۱۹ خاکەلێوە، یەحی ئەحمەدنژاد، معاونی مەکتەبی سەرەتایی لە گوندی گردوانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.

۲۰ خاکەلێوە، بەپرسانی حکومەتی بە هۆیی شەریان لەسەر بەشیان لە کارخانەی قەندی زەکەریا، ئەو کارخانەیان داخست، کە بوو بە هۆیی بێکار بوونی ۲٥۰کرێکار.کرێکارانی کارخانە قەندی پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچە و جێ بەجێ نەکرانی داخوازیەکانیان مانگرتنیان کرد.

کرێکاران و کارمەندانی دەنگ و سیمای ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی زێدەکاریان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکارانی شەریکەی غرب دانە بە هۆیی نەدرانی موچەی سێ مانگیان، بیمەکانیان و سابیقەی کاریان لە شەقامی ئاویەر  نارەزایەتیان دەربڕیی.

کۆەڵێک لە کرێکارانی شەریکەی شاهۆ لە کامیارن بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکارانی شەریکەی ئاسۆپلاست بە هۆیی نەدانی موچە و پاداشەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکاران و کارمەندانی خزەمەتگوزاری شارەداری ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی ٥ مانگیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکاران وکارمەندانی شەریکەی بەرهەمهێنانی بیسکویتی غەزل لە روانسەر بە هۆیی نەدرانی بیمەکانیڵ و پاداشتی ۱۳۹٤ یان نارەزایەتیان دەزبڕیی.

کرکارانی کارخانەی پولاد زاگرۆسی قوروە بە هۆیی دەرکرانیان نارەزایەتیان دەربڕیی، نەبوونی بروا و کێشە ساز کردنوو و گوێ نەدانە یاسایی کارکردن و دەرکرانیان هۆکاری ئەو نارەزایەتیە بوو.
کرکاران و کارمەندانی شارەداری ناڵۆس لە پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان ، کارەکانیان بە جێهێشت و گردبوونەوەیان کرد.

کۆڵبەری و مین
کۆڵبەری کارێکی نافەرمی و نایاسییە کە خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەرهێنانی بژێوی ژیانیان، ناچار دەبن روو بکەنە ئەو کارە. کۆڵبەران ژیانێکی پڕ دژوار و پڕ نەهامەتی دەبەنە سەر، لەلایەک بارێکی زۆر و بە بەهایی کەم دەگوێزنەوە، لەلایەکی تر لە لایەن هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی کۆماری ئێسلامی تەقەیان لێ دەکرێت، بە هۆیی ئەو کارە قورسەشەوە ، تووشی دەها جۆر نەخۆشی دەبن کە دەبێتە هۆکاری ژیانی کورت بۆ ئەو چینەی کۆمەڵگا، ئەوە لە کاتێک دایە کە نەکەونە بەردەستڕێژی گوللەو نەکووژرێن یان بریندار نەکرێن.
لە مانگی ڕابردووش دا وەک مانگانی پێشوو، هەواڵی کووژران و بڕێندار بوونی کۆڵبەران هەبوو،
لە یەکەم رووداو دا بە هۆیی سێڵاو لە بانە کۆڵبەرێکی ۲۲ ساڵان بە ناوی خالق غەفاری خنکا و گیانی لە دەست دا.
لە رووداوێکی تر دا و هەر لە مانگی ئاپریڵ کۆڵبەرێکی سڵماسی بە ناوی بێهزاد کەماڵی کەوتە بەر دەسرێژی گوللەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئێران و کووژرا.
لە رووداوێکی تر لە بانە، ۱٤ ئاپریڵ کۆڵبەرێک دەدرێتە بەر گوللە و بیندار دەکرێت، کە بڕینەکانیشی زۆر سەختن.
لە ناوچەی دزلی، بە هۆیی نانەوەی کەمین لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە ٤ کاسبکار دەکەونە کەمێن و دەڕفێندرێن و تا ئەو کاتە هیچ زانیاریەک لەسەر وان نیە.
لەو مانگەی کە دەرباز بوو، حاڵەتی هەرە دیار و گرینگ، مانگرتنی کاسبکارانی کورد بوو کە بە هۆیی بەستنی سنوورەکان رووی دا، لە شارەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار مانگرتنی چەند رۆژە رووی داو و  لە نەهایەت دا سنوورەکان بۆ کاری کاسبکاران و کۆڵبەران کرانەوە، هەڵبەت لە شوێنگەلێ هێشتا نەکراونەوە.
تەقینەوەی مین لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمساڵیش قوربانی گرتنی دەست پێ کردوە، چاندنی مین لە لایەن ئێرانەوە، بیانۆیەک بووە هەمیشە بۆ پاراستن و بواری ئەمنی، بەڵام خۆدی ئەو مینانە ئاسایشی خەڵکیان گرتوە و خەڵک دەکەنە قوربانی.
سەرەتایی ساڵی نوێ، ٥ حاڵەتی تەقینەوەی مین رووی داوە لە قەسری شیرین ، کە چەندین کەس بڕیندار بوون و خەسارەتی زۆری ماڵی لە هاوڵاتیان داوە.
لە دێهلۆران بە هۆیی تەقینەوەی مین، ژنێک بە ناوی حەمیدە راسهن تووشی مۆج گیران دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
هەر وەها بە هۆیی تەقینەوەی مین لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، ٥ کەس کە بۆ گەران و خۆی روویان لەو ناوچانە کردوو، بە هۆیی تەقینەوەی مین بڕیندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن کە دوویان مناڵن.
بە پێی زانیاریەکان، لە شەری ٨ ساڵەی ئێران و ئێراق، ۱٤ ملیۆن مین لە نێوان ئەو دوو وڵاتە چێنراون، کە زۆربەیان دەکەونە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆماری ێیسلامی ئێران، هیچ هەوڵێکی جدی بۆ پاکردنەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو مینە چێنراوانە نادات.

ژینگە
لە پێوەندی بە ژینگە و پاک و خاوێنی گوزارشەکانی ئەو مانگە ئەوانەن.

بیشەڵان و قامیشەکانی دەریاچەی زرێواری مەریوان ئاگر دران و لە دەسگایی رۆت فایەر کەڵک نەگیرا.
ئاوی خواردنوەی ئیسلام ئاوای غەرب بە ویروسی نۆڕاک پیس کرا.
ئاوی شارەکانی هەرسین، خۆرەمئاوا و ئێسلام ئاوای غەرب رەش و بۆ خواردنەوە نابێت.

بە هۆیی خۆڵ بارینەوە زیاتر لە ٥٦ هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ئێلام لە ۱۰ لەسەد تا ۱۰۰ لەسەد ویشک بوون.

خۆکووژی ، کووشتن و هەڵەی پزیشکی
کچێکی ۱۰ساڵان بە ناوی لەیلا لە دیواندەرە خۆیی کووشت.
کرێکارێک لە سەقز کە خێزاندار بوو، خۆیی کووشت.

دوو کچی گەنج بە ناوەکانی کاڵێ عەزیزی و لەیلا جەلالی لە سیلوانا خۆیان کووشت.
۲۱ خاکەلێوە کچێکی ۱۷ ساڵان بەناوی دڵشاد بەدەستی براکەی کووژرا.

دوو کوری ۱٦ و ۱۷ ساڵان بە ناوەکانی عەبدولا جەهان و عەبدولکەریم ئەمیری لە گوندەکانی سەر بە ورمێ خۆیڵن کووشت.

۲۱ خاکەلێوە یەحیی ئەحمد نژاد  مامۆستا لە گوندی گردوان خۆیی کووشت.

۳۱ خاکەلێوە خالید.م لە سەقز خۆیی کووشت.
۲٤ خاکەلێوە مەریەم.ع لە گوندی یارڵی مەهاباد خۆیی سوتاند.

شکوفە فەتح‌ئاادی ۱۳ ساڵان  لە  لورستان بە هۆیی هەڵەی پزیشکەکان گیانی لەدەست دا.

۲٥ خاکەلێوە خەدیجە مورادی ۲٨ ساڵان لە کانی دیناری مەریوان خۆیی سوتاند.
مناڵێکی ۱۲ ساڵان لە گوندی چالاب بە هۆیی هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەست دا.
هەینی ۱۰ گوڵان گەنجێکی ۲۳ ساڵان لە مەریوان خۆیی کووشت.
هەر لەو رۆژە و لە کرماشان ژنێک خۆیی کووشت.

لە کۆتایی دا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوادەکات لەگەلی کوردستان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان تێ بکۆشن و هەوڵ بدەن زوڵم و ناعەدالەتیەکانی کۆماریئیسلامی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد بە گوێی جیهانیان بگەیێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.

01/05/2016