کۆژران و بریندار کردنی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە

KMMK: ئەمڕؤ ٨ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی ئێران، کاروانی کاسبکارانی خەڵکی شنۆ لە ناوچەی سپی ڕێز دەدەنە بەر دەسرێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدەدات و یەکی دیکەش بریندار دەبێت.

بەپێی سەرچاوە خۆجەیەکان: یەکێک لە کۆڵبەرە کۆژراوەکان خەڵکی ئاوایی کانی ڕەشەو و ناوی «رێبوار مورادی تەمەن ۲٨ ساڵ» ڕاگەیاندراوە.

رێبوار مورادی باوکی منداڵێکی ساوای یەک ساڵانە و لەبەر دابین کردنی بژێوی بنەماڵەکەی ڕووی لە کاری کۆڵبەری کردبوو.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “خەلیل ئەحمەدی ۳۲ساڵان” خەڵکی گوندی دڕۆلەی سەر بە شاری شنۆ، لەم دەسترێژکردنەدا دوو گوللـه‌ به‌ر ده‌ست و قاچی كه‌وتووه‌ و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی لە بنکەی تەندروستی سیدەکان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران لە باشووری کوردستان كراوه‌.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سالێ ٢٠١٧ی زاینی ٦١ کۆڵبەر گیانی خۆیان لەدەست داوە و ٨٤ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان