KMMK:دوێنێ ۱۷ی مەی ً۲۰۱۸ی زایینی ژنێک بەناوی ” شاناز تاریق” و هاوژینەکەی “ئارام عەبدوڵا عەبدولقادر ” لە شاری هەولێر بە دەستی برای شاناز کوژراون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو: بکوژەکە لە پێشدا لە گەڕەکی سەفینی شاری هەولێر لە باشوری کوردستان هاوژینی شاناز دەکوژێت و پاشان خودی شانازیش لە سەر رێگای بێستانە دەکوژێت و تەرمەکەی لەوێ بە جێ دەهێڵێت.
بە پێی هەواڵەکە بکوژەکە کە یەکێک لە براکانی شاناز دەبێت بەهۆی ئەوەی کە ئەم دوو کەسە ویستویانە کۆتایی بە ژیانی هاوبەش بێنن و لە یەکتر جیا ببنەوە دەستی داوەتە کوشتنی ئەم دوو کەسە، بکوژەکە پاش کوشتنی ئەم دوو کەسە خۆی شاردوەتەوە و تا ئێستە نەدۆزراوەتەوە لە لایەن پۆلیسەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان