ئامارە سەرسوڕھێنەرەکانی باری ئابوری و کۆمەڵایەتی خەڵک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK :بە پێ ئەو ئامار و داتایانەی کە وەزارەتی ئامار و زانیاری ئێران بڵاوی کردونەتەوە دەتوانەرێت بوترێت کە بواری دارایی و کۆمەڵایەتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئاستی ڕۆخان و لە ناوچون نیزیک بۆتەوە .

ئیدارەدانی لاواز ، نابەرابەری و نا یەک سانی ، لە کارکەوتووی سیستەمی بەڕێوەبردن لە ئێران وای لێهاتوە کە بار و گوزەرانی خەڵک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توشی داڕمان دەبێتەوە و لێک دەترازێت .

بە پێ ئەو داتا و زانیاری و بڵاو کراوانەی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری ئێران :

←لە نێوان هەر 4 کەس کەسێک کێشەی دەرونی هەیە .
←زیاتر لە 6 ملیۆن کەس گۆشەگیر لە وەڵات .
هەر لە نێوان 3-4 هاوسەرگیرێک 1 تەڵاق و جیا بونەوە .
←4 ملیۆن و 400 هەزار موعتاد .

←3 ملێۆن ژن کە سەرپەرستی ماڵ و بنەماڵەکانیانن .

←15 ملیۆن و 200 هەزار کەیس و فایلی دادگا و زیندانی لە وەڵات ، هاتنە ژورەوەی زیندانی بۆ زیدانەکان 459 هەزار و 666 نەفەر .

←مردن و تێ داچونی 17 هەزار کەس لە ڕۆداوەکانی هاتوو چۆ …

ئەو ئامارانە نیشانەی تێک شکان قوڵبوونەی کێشەکانە کە بە هۆی سیاسەت و لێکەووتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتونەتە ئاراوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان