هەڵکشانی ڕێژەی بەرچاوی قوتابییان بە مادەهۆشبەرەکان

KMMK: دابەزینی پلەی تەمەنی توشبوان بە مادە هۆشبەرەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ ژێر تەمەنی ۱٨ ساڵ بەتایبەت توش بون بەو مادەهۆشبەرانەی کە دەسکردن (سەنعەتی ) ئەو ڕاستیەمان پێدەڵێن کە دەبێت پێداگربین لەهەمبەر پەرەئەستاندنی ئەم دیاردە دزێوە .
بەپێی لێدوانی مەنسور کیایی بەڕێوەبەری نوسینگەی چاوەدێری لە هەمبەر گرفتەکۆمەڵایەتیەکانی وەزارەتی پەروەردە :لە ئێستادا نزیکەی ۱۰۰هەزار قوتابی لە ئێراندا و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە مەترسی توش بوون بە مادەهۆشبەرەکاندان کە نزیک بە ۱۰هەزار کەس لەو قوتابییانە لە پلەیبەندی توشبوان بە مادەهۆشبەرەکاندا پێویستیان بە پێداویستی و دەرمان هەیە .
وەزارەتی پەروەردەی ئێرانیش باس لە زیادبوونی رێژەی بەکارھێنانی مادەی هۆشبەر لەنێو خوێندکاران دەکات.

توشبونی لاوان و قوتابییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مادەهۆشبەرەکان ، دابەزینی نێوەنجی تەمەنی توشبووان بە مادەسڕکەرەکان و بەرین و پانتایی زۆری لە کۆمەڵگادا ، ڕێڕەوی سیاسەتێکی پلان بۆداڕێژراوە لە پێناو لە ناوچون و سڕ کردنی ڕەوان و ڕۆحی گەنجانی کورد لە لایەن بەڕێوەبەرانی کۆماری ئیسلامی .
کۆمەڵناسان لەوباوەڕەدان ، پێداداچوون بۆ توشبوانی گەنجان بە مادە هۆشبەرەکان پێویستە لە لایەن ناوەندی سەربەخۆە لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت ، چونکە لەو باوەڕەدان لە لاێیک بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی تواندنەوە و تێکەڵکردنی کلتوری نەتەوەکان دژایەتی دەکات و لە لاێیکی ترەوە بە پەرەپێدانی هەژاری و بێکاری پلان بۆداڕێژراو سیاسەتی دەستەمۆ بوون کوۆیلەکردنی تاک و کۆمەڵگای هەیە .
هەر لەو پەیوەندییەدا لەو ساڵانەی دوواییدا زۆرجار سپای پاسداران وەک ناوەندی بڵاوکردنەوە و پەرەپێدانی مادە هۆشبەرەکان ناوی هاتوە کە لە نێو گەنجان ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا مادەهۆشبەرەکان پەرە پێ دەدات و بڵاوی دەکاتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان