قۆلبەست کردنی شارۆمەندێکی بەهایی لە شاری کرماشان

KMMK: لە بڕواری ۱۶ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی شارۆمەندێکی بەهایی بەناوی ” خوداداد میری ” لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە قۆلبەست کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ئەم شارۆمەندە بەهاییە بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە حکومەت” قۆلبەست کراوە و سەرەڕای بەدواچونی بنەماڵەکەی تا ئەم کاتە نەیانتوانیەوە هیچ چەشنە زانیارییەک لەسەر بارو دۆخ و شوێنی ناوبراو بەدەست بهێنن.

جێگای ئاماژەیە: لە جوگرافیای سیاسی ئێران و لە ژێر سێبەری دەسەڵات داری کۆماری ئیسلامی ئێران ئایینەکان و کەمینە مەزهەبیەکان مافی هیچ چەشنە پروپاگەندە و چالاکی ئایینیان نییە و مافەکانیان لێ زەوت کراوە هەر بۆیە بە شێوەی نەهێنی و ژێر خانەیی چالاکیگەلی ئایینی خۆیان بەڕێوە دەبەن و بەو هۆیەوە کەسانی چالاکی ئایینی بە تۆمەتی چالاکی ئایینی دەست بەسەر دەکرێن و بەرەو رووی ئەشکەنجە، هەڕەشە، زیندان و … دەبنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان