مەریوان / لە ئەنجامی تەقینەوەی مین منداڵێک هەردوو دەستی لە دەستدا

kmmk:

ڕۆژی ۲۲ی گوڵان ۱۳۹۷ی هەتاوی لە گوندی” ژەنین” سەربە ناوچەی سەوڵاوا شارستانی مەریوان کوڕێکی ۱۲ ساڵان بە ناوی شایان فەرەجی کوڕی کەماڵ بە هۆی تەقینەوەی مین هەردوو دەستی لە دەست داوە .

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە “شایان “هاوکات لە گەڵ هەر دودەستی ڕوومەت سەر و گوێشی بە توندی بریندار بوە .

شایانی باسە لە پایەگا کۆنەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە ژمارەێیکی ناحەساو مینی چێنراو ماونەتەوە کە بە هۆی لێژایی و شۆردنەوە ئاوە و ساڵ بە ساڵ مینەکان دەخزێنە دەشتایەکان و دووری مۆڵگە سەربازیەکان و لە وەرزی بەهاردا خەڵکی کە سەرقاڵی سەیران و گیا چنین دەبن ئەو مینانە بەڕوویاندا دەتەقێتەوە و کارەساتی کەم ئەندامی و کوشتنی مرۆڤەکانی لێدەکەوێتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان