گیان لەدەستدانی کرێکارێک لەشاری سەقز

kmmk: ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارێکی گەنج بەناونیشانی “موزەفەر محەممەدیان” لەشاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەرکەوتنی تەلیسێک گێچ لەسەری گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم کرێکارە کوردە لەکاتی کارکردندا ئەم ڕووداوەی بۆ هاتۆتە پێ وگیانی لەدەست داوە.
ناوبراو خەڵک ودانیشتووی گوندی تیکانلووە لەشاری سەقز.

جێگای باسە کە بەهۆی نەدیتنی خولی فێرکاری و نەبوونی کەرەستەی پاراستن لەئێران وبەتایبەت لە کوردستان ساڵانە دەیان ڕووداوی لەم چەشنە گیانی کرێکاران دەخاتە مەترسیەوە و ئیفلیج یان لەناویان دەبات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان