KMMK :له عه‌فرین كه هێرشی قڕكردن و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی تیایدا به‌رده‌وامه و به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه، گرووپە تێروریستەکانی یه‌لدا، به‌یت سه‌هیم و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی شام له عه فرین جێگیر ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ی تێرۆریستیەکان و خانه‌واده‌كانیان کە زۆرینەیان ئیسلئیس ڕادیکاڵ و پاش ماوەی بەرەی نوسرەو داعشن له شاره‌كانی یه‌لدا، به‌یت سه‌هیم و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی باشووری شام گوازراونه‌ته‌وه بۆ عه‌فرین و له شوێنی گه‌لی عه‌فرین جێگیر كراون.
ئه‌و كاروانه‌ی ڕه‌وانه‌ی عه‌فرین كراوه، له هه‌زار و ٣٧٠ كه‌س پێكدێت. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت كه ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ی تێرۆریستانی باكووری شام به‌ره‌و عه‌فرین بنێردرێن.
شەڕانگێزی دەوڵتی تورک بۆ سەر کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و ئەمجارە بە شێوازی بە عەربی کردن و ئیسلامیزە کردنی ئەم ناوچەیە لە هەوڵ و کۆشش بەردەوامە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان