فەرهاد وەکیلی/لە ئەشکەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە

فەرهاد وەکیلی کوری شەریفە و مەحەممەد سەعید لەدایک بویی دووی جۆزەردانی ۱۳٤٥ ی هەتاوی شاری سنە ، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی تا دوا ناوەندی لەشاری سنە تەواو دەکات و بۆ کاروباری زانکۆش لە زانکۆی بروجێرد شەهادەی زانکۆ وەردەگرێت ، ناوبراو خاوەنی سێ منداڵ بە ناوەکانی ( هەنگامە ، هەورام و هەوراز)ە .

هەر لە ساڵەکانی سەرەتای گەنجیەتی دەستی بە کاری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە رێگای ئازادی کورد و کوردستان کردبوو . بە هۆیی ئەم چالاکیانە لە شوێنی کارەکەی خۆی ( جەهادی کشاوەرزی سنە ) لە بەرواری ۲۳ گەلاوێژی ۱۳۸٥ ی کۆچی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر دەکرێت .

فەرهاد وکیلی زۆر جار لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەوین و سنە و رەجایی شار و کرماشان ئەشکەنجە دەدرێت و دوایی ساڵ و نیوێک لە قۆڵبەست کردنی لە بەرواری ( ۱۰/۱۱/۱۳۸٦ )لە بەشی ۳۰ ی دادگای شۆرشی ئیسلامی لە تاران و لە لایەن دادوەر ( تەیرانی ) لە حەوت خولەک و بە بەرێوەچونێ دادگاێکی فەرمایەشی و بە بێ هەبونی پارێزەر بە ۱۰ ساڵ زیندانی و ئیعدام مەحکوم دەکرێت .

حوکمی لە سێدارەدانی فەرهاد وەکیلی و فەرزادی کەمانگەر ، عەلی حەیدەریان ،شیرین عەلم و مەخد ئیسلامیان لە بەرەبەیانی ۱۹ گوڵانی ۱۳۸۹ ی کۆچی هەتاوی لە زیندانی ئەوین جێ بەجێ کرا .

لە دوای لە سێدارەدانیان ، تەرمەکانیان نەدرایەوە بنەماڵەکانیان کە لەم ناوەدا هەڵسوڕاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،زەمانەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردە شەرت بۆ دانەوەی تەرمی لە سێدارەدراوەکان بە بنەماڵەکانیان . بەڵام دوای تێپەڕبونی چوار رۆژ لە سێدارەدانیان تەرمەکانیان نەدرایەوە بنەماڵەی لە سێدارەدراوان سەڕەڕای ئەمە چەند کەس لە بنەماڵەی قوربانیان دەست بەسەر کران و دواتر پێان وترا چۆن ئەوان گێرەشێوێن بوون و دوژمنی خودا و کۆماری ئیسلامین نابێت لە گۆرستانی پیاوچاکان و موسوڵماناندا بنێژرێن و دەبێت لە شوێنێکی دور دەفن بکرێن .

ڕۆژی ۱۲ ی جۆزەردانی ۱۳۸۹ی هەتاویی ، دایکی فەرزاد کەمانگەر و چەند کەس لە بنەماڵەی فەرهاد وکیلی و قوربانیان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکان سەردانی پارێزگاری سنەیان کرد، بەڵام لە دوایی دا پێان وترا تەرمی ئەوان لە شوێنێکی نادیار بەخاک سپێراون و دوایی ئارام بونەوەی کەشەکە و لەبار بونەوەی کەشی ئەمنی شوێنی ئەوانتان پێ دەوترێت .

ئێستاش لە دوای تێپەربونی چەند ساڵ بەسەر ئەم ڕوداوەدا شوێنی ناشتن و بەخاکسپاردنی فەرهاد وەکیلی ، فەرزادی کەمانگەر وئەوانی تر بە نهێنی ماوەتەوە کە تەنانەت تەرمی ئەم قوربانیانە بۆتە جێگای ترس و لەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە نیە شوێنی ناشتنی ئەوان بە کس و کاریان ڕابگەێنێت .
لە ئێستادا تەرمی هەزاران کەس لە قوربانیان و قەتڵ و عامی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران ، نەدراوەتەوە بنەماڵکانیان و لە شوێنی نادیار و بەکۆمەڵ بەخاکیان سپاردون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان