کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی سەرما بردوویی پێیەکانی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە

kmmk:

لەگرتە ویدیۆییەکدا کۆڵبەرێکی گەنجی شاری سەقز دەگێڕێتەوە کە چەندد ساڵ پێشتر لەگەڵ ۴ کۆڵبەری دیکە کە هەرچواریان بوون بەژێر هەرەسی بەفرەوەو گیانیان لەدەست دا ،بەهۆی سەرمای زۆرەوە پێیەکانی سەرما بردوونی وپێویستی بە نەشتەرگەری هەیە بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە ئەگەری ئیفلیج بوونی لەئارادایە.

بەگوێرەی هەواڵەکە و لێدوانی ئەم کۆڵبەرە کوردە کە بەوێنەیش پێیەکانی نیشان دەدات دوکتۆر داوای ۵ملوێن و۵۰۰هەزار تمەن پارەی لێدەکات کە لەوەها حاڵەتێکدا دەتوانێ پێڵاو لە پێی بکات .

ئەم کاسبکار و کۆڵبەرەی کورد ناوی “جەمشید”ه وخەڵکی شاری سەقز و ئێستەش بەحاڵەوە بەکاری دەسفرۆشییەوە سەرقاڵە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان