کۆماری ئیسلامی ئێران عەداڵەتی خۆی لە ئەشکەنجە، ژوری تاکە کەسی، زۆر و زەبر بۆ سەر رامین پیشان دەدات

KMMK: له بڕواری ۱۳٫۲٫۱۳۹۷ دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پشتیوانی دۆسیەسازی وەزارەتی ئیتلاعات، قەراری لە سێدارە دانی رامین حوسەین پەناهی پەسەند کردەوە و جەخت لەسەر لەسێدارە دانی رامین دەکەن.

حوسەین ئەحمەدی نیاز پارێزەری رامین حوسەین پەناهی لە وڵامی راگەیەندراوی دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارینەی رۆژهەڵاتی کوردستان، تێبینی لەسەر دۆسیە و شێوەی لێکۆڵینەوەی ئەم بەندکراوە سیاسیەی کوردی بڵاو کردوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مۆڤی کوردستان دەقی ئەم بڵاو کراوەیەی حوسەین ئەحمەدی نیاز پارێزەری رامین حوسەین پەناهی بڵاو دەکاتەوە:
ـ رامین حوسەین پەناهی بە پێی بەڵگەی پزیشکی و بەڵگەی دۆسیە و دانپێدانانی راستەقینە و بڵاوکراوەی دادگەی شاری سنە بە هۆی شەڕ و پێکدادانی هێزە چەکدارەکان( سپای پاسداران) سێ کەس لە هاوڕێیانی رامین گیانیان لەدەست دەدەن و رامین بە شێوەی بریندار لە هۆش چوو قۆلبەست دەکرێت کە ناوبراو دەست بەجێ لەلایەن دکتۆرانی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە دەخرێتە ژێر چاوەدێری و بەداخەوە پاش نەشتەرگەری راستەو خۆ و دەست بەجێ دەبرێتە ژورە تاکە کەسیەکان، لە حاڵێکدا بە پێی یاسا و رەسمی پزیشکی دەبوا لە نەخۆشخانەیە و تا کاتی چاک بونەوەی تەواو لە ژێر چاوەدێری پزشکیدا بمایەتەوە.
ـ رامین حوسەین پەناهی دەست بەجێ و بە برینداری خرایە ژێر لێپرسینەوە.
ـ پاش راگرتنی زیاتر لە ۱٨۰ رۆژ لای سپای پاسداران، بە ئەمری بەرپرسی دادوەری، ناوبراو دەبرێتە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە.
ـ پێش بڕواری دانیشتنی سەرکردنەوە، ناوبراو پارێزەری تەسخیری هەبووە بەڵام ئەم پارێزەرە لە هیچ یەک لە دانیشتنەکانی لێپرسینەوەی سپای پاسداران بەشدار نەبوە لەبەر ئەوەی کە پارێزەر دەعوەت نەکراوە و هەمو وتەکانی رامین لەم دو ئیدارەیە بە بێ بەشدار بونی پارێزەر بە پێچەوانەی مادەی ۵ و ۶ یاسای دادپەروەری کەیفەری بووە.
ـ لە بڕواری ۲۵٫۱۰٫۱۳۹۷ دانیشتنی سەرکردنەوەی تۆمەتگەلی رامین بە بەشدار بونی پارێزەی هەڵبژێردراو کە من بم بەڕێوە چوو، لەم دانیشتنە کە نا ئاشکرا بەڕێوە چوو، رامین لە بەدەم دادوەرانی دۆسیەکە و پارێزەری خۆی، ئیدەعای ئەشکەنجە و ئازاری و نیشاندانی ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر لەشی خۆی پاش چەند مانگی کرد و بۆ سەلماندنی داوای نیشان دانی ئاسەارەکان ئەشکەنجە بۆ دادوەرانی کرد و دەست بە جێ من ئەم بابەتە ئاشکرایەم لە سورەت جەلەسەی دادگە نوسیەوە و داواکاری پێڕاگەیشتن بەم بابەتەم پێش چونە نێو بابەتی سەرەکی تۆمەتەکەم کرد بەڵام بەداخەوە داواکاریەکەی من پەسەند نەکرا !!!
ـ ” هەر چەشنە ئەشکەنجە بۆ وەر گرتنی دان پێدا نان یا وەر گرتنی زانیاری قەدەغەیە” دانپێدانان لە ژێر ئەشکەنجەدا بێ بەهایە و قەبوڵناکرێت”.

رامین حوسەین پەناهی پێش راگواستنەوە بۆ بەشی گشتی بەندیخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە پاش ۲۰۰ رۆژ منەوە لە ژوری تاکە کەسی بووە و جیاواز لە ئەشکەنجەی فیزیکی لە گرتوو خانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، و مانەوەی گومانبار لەم ماوە زۆرە لە گرتوخانەی تاکە کەسی سەرەڕای نەخۆشی زۆر و بریندار بون واتای ئەشکەنجەی رۆحی و دەرونی ئەژمار دەکرێت.

ـ من خوازیاری سەرکردنەوەی دەست بەجێی ئەم بابەتەم کە بەداخەوە پشت گوێ خراوە.
لە دانیشتنێکی دادگە لە بڕواری ۲۵٫۱۰۱۳۹۶ لە بەشی یەکی دادگەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، رامین بە تۆمەتی یاغی بون بە پێی مادەی ۲۸۷ی یاسای تەمێ کاری کۆماری ئیسلامی ئێران وەک یاغی یا خود شۆڕشی دەستەو چەک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران قەراری سێدارە لە بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە شاری سنە بە شێوەی هەڵواسین دەرکرا.
لە ماوەی دیاری کراودا دژ بەم بڕیارە وەتاینەوە و لە بڕواری ۱۹٫۱۲٫۱۳۹۶ دۆسیەکە بۆ بەشی ۳۹ی دەستەی باڵای وڵات لە شاری قوم دەگەڕێتەوە، من و برای گەورەی رامین حوسەین پەناهی چەندین جار سەردانی ئەم ئیداەیەمان کرد و خوازیاری پێداچونەوەی ورد و هەڵەشاندنەوەی بڕیارەکە بوین و نامەی پەرلمانتاران، پارێزەرانی دادگە و یاساناسان و چالاکانی مەدەنی بۆ پشتگیری لە رامین دەخرێتە نێو دۆسیەکە. بەڵام لە بڕواری ۲۱٫۱٫۱۳۹۷ ژوری ۳۹ی دەستەی باڵای وڵات تەنیا وتەنیا لە ماوەی یەک مانگدا قەرارەکە دوپات پەسەند دەکەنەوە.
ئاسایی سەرکردنەوەی دۆسیەیەکی ئاسایی بەندکراوێک لە دەستەی باڵای وڵات چەندین مانگ یا خود زیاتر لە ساڵێک درێژەی دەبێت و ئەم پەسەند کردنەوە و سەرکردنەوەی خێرای بڕیاری دادگەی شۆڕش، ناتوانێت بەرانبەر بێت لەگەڵ دادوەریەکی عادڵانە بێت. بەتایبەت کە تاوانبار بڕیاری سێدارەی لەسەر دەر کراوە و ئەم بابەتە خوزیاری سەرکردنەوەی عادڵانە و وردبینانەیە.
ـ من چەندین جار بە پێی مادەی ۳۴ی یاسای بنەڕەتی ئێران لەسەر بەڕێوە بردنی دسیەکە سکاڵام تۆمار کرد و بە هێنانەوەی مادەی یاسایی ئەو بڕیارەم بە ناعادڵانە زانیوە.
بە پێی مادەی ۲۸۷ یاسای تەمێکاری ئیسلامی تۆمەتی بەغی، بە واتای ناڕەزایەتەی لە بەڕێوەبردنی حکومەت یاخود ئێمامی حاکمە و لە سەرکردنی ئەم تۆمەتە لە سەرچاوە یاساییەکانی قەرەبوی ئیسلامی راستەوخۆ ئەم بابەتە باس کراوە و حکومەتێکی تەواو لە پێشی رامین بووە و کاتێک ئەم دادوەریە عادڵانە دەبێت کە دادگە سەربەخۆ بێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەرانی دۆسیەکە سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات لە خودی دەوڵەتن و دادبەرن و دادوەری و دادگەی شۆڕش هەروەها بەشێک لەم حکومەتەن و بە پێی یاسا بەرپرس و پارزەری شۆڕشی ئیسلامین. هەر بۆیە دادوەری چۆن ئەتوانێت سەربەخۆ و عادڵانە بێت؟
رامین حوسەین پەناهی بە پێی دەقی دۆسیەکە و وتەی خۆی، تەنها بۆ چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ دایک و باوکی بۆ ناوچەکە گەڕاوەتەوە و قەد مەبەستی تیرۆری نەبووە و بە تیرۆریست ناساندنی درۆیەکی گەورەیە و بۆ ئەم ئیدەعایە مەدرەکێک نیشان نەدراوە و تەنانەت لە کاتی تەقە کردن لە خۆی و هوڕێکانی چەکیان بە کار نەهێناوە.
تەنها ئەندام بون لە حزبی کۆمەڵە و ریکڵام بۆ ئەم حیزبە بە پێی یاسای ئێران ناتوانێت تاوانی سێدارە بێت و تاوانی ئەم کردەوەیە بە پێی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها بەندکردن و زیندانە نەک سێدارە.
سزای سەپێندراو بۆ رامین حوسەین پەناهی بەرانبەر لەگەڵ خودی تاوان و سزا نییە و لەم سزایەدا عەداڵەت ژێر پێ نراوە.
رامین هیچکات چەکی پێ نەبووە و کاتێک دێتە نێو وڵات و تاکاتی دەست بەسەر کردنی لە ژێر چاوەدێری سپای پاسداراندا بوون و لە ناوچەی شاری سنە دەکەوێتە نێو کەمینی هێزی ناوبراو و دەکرێتە ئامانجی هێرشی هێزەکانی سپا کە بە پێی ئەم بڵاو کراوەیەی دادوەری ئێران لە کوردستان سێ کەس لە هاوڕێیانی رامین دەستەوجێ گیانیان لەدەست دەدەن و رامین کە لە قوشنی پشتەوەی تڕۆمبێلی جۆری پراید دابو دەستەوجێ بریندار دەبێت و لەسەر خۆ دەچێت و لە کاتی لەسەر خۆ چوندا کەس ناتوانێت دەست بۆ چەک ببات و بە پێی راگەیاندنی فەرمی سپاس پاسداران و هەواڵکەانی، تەنانەت خوێن لە لوتی یەک کەس لە هێزەکانی سپا نەڕۆیشتووە کە ئەم بابەتە خۆی دەری دەخات کە سەرەتا ئەم بابەتە شەڕ و پێکدادان نەبووە بەڵکو بەسەراهاتنی هێزەکانی سپا بووە. دوهەم هیچ جۆرە چەکێک بە دەستی رامینەوە نەبووە تا بتوانێت تەقەی پێ بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان