لەسێدارەدانی بەندکراوێک لەکرماشان

kmmk: دووشەممە دەی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، زیندانییەک بەناونیشانی “ئەعزەم خەزایی” لەزیندانی کۆماری ئیسلامی لە ئیسلام ئاوای غەرب لەکرماشان هەڵواسرا.

بەکوتەی هەندێ لەسەرچاوەکان، ئەم هاوڵاتییە ئێعدام کراوە بەتۆمەتی کۆشتن سزای قەرەوەکردنەوە(قصاص) لەڕێی سێدارەوە لەلایەن بەرپرسانی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەردا سەپێندرابوو.

هێرانا لەهەمبەر هۆکاری ڕاکێشانی بۆلای کۆشتنی ئەم هاوڵاتییە کوتوویەتی:«خەزایی خێزاندار وخاوەنی منداڵێکە وخەڵکی گوندی پلنگرد بوو، ئەو چەندد ساڵ پێشتر بەتاوانێکی دیکە لە زینداندا بوو. لەو ماوەیەی کە لە بەندیخانە بوو، کەس و کار  وناسیاوان، هاوژینەکەی هان دەدەن جوێ ببێتەوە و لەگەڵ کەسێکی دیکە هاوسەرگیری پێک بێنێت. ئەم بەندکراوە پاش کۆتایی زیندانەکەی لە هەوڵێکی چەکدارانە وەکوو تۆڵە کردنەوە ژنەکەی خۆی دەکوژێ.»

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان