ڕفاندنی کچێکی کورد ودەسدرێژی کردنەسەری لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیا

KMMK: ڕۆژی ۲۰ی ئاپڕیلی ۲۰۱۸، لەیەکێک لە بازگەکانی سوپای تورکیا وچەتە گرێدراوەکانی لەعەفرین کچێکی کورد بەناونیشانی “زۆزان بەشیر سلێمان” لەدایکبووی ۱۹۸۸ لەلایەن ئەم هێزانەوە ڕفێندرا.

بەگوێرەی ناوەندی هەواڵگری عەفرین، ناوبراو پاش ئاوارەبوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی لەلایەن سوپای تورکیاوە دەیانهەویست سەرلەنوێ بگەڕێنەوە بۆ گوندەکەیان، هەروەها سەرەڕای ئەوەی کوتبووی من مامۆستای وەرزش بووم بەڵام لەلایەن هێزەکانی تورکیاو چەتە گرێدراوەکانی دەسبەسەر دەکرێ و بەتۆمەتی تیرۆریست بوون ڕایدەگرن وپاش حەوتوویەک ناڕوونی لەچارەنووسی ،لەکاتێکدا دەگەڕێتەوە بۆ ناو بنەماڵەکەی کە دەسدرێژی سێکسیان کردبوویە سەری..

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئیرەم نیووز: بنەماڵەی زۆزان لەپێناو گەڕاندنەوەی کچەکەیان بڕێک پارەیان لەژێر ناوی “فدیە” داوە.
پاش ئەم ڕووداوە نامرۆییە چەندد جار ئەم کچه ویستوویەتی خۆی بکوژێ کەلەڕێی بنەماڵەکەیەوە ڕێگری لێکراوە.

جێگەی باسە کە سەربازان وچەتە گرێدراوەکانی تورکیا، ڕۆژانە ژنانی کورد بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی گەل دەڕفێنن ولەپێناویدا بڕێک پارە وەکوو فدیە وەردەگرن یان ئەوەی لە بەرزاییەکانەوە فڕێیان دەدەنە خوارەوە یان دەسدرێژیان دەکەنە سەر وزۆرینەی ئەو ژنانەی ڕفێندراون ودەسدرێژی کراوەتە سەریان لەناوچەکانی، ئەعزاز، جەڕابلووس وعەفرین ــ ن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان