هێرشی هێزە ئەمنییەکان لەڕۆژی جیهانی کرێکار بۆ سەر کرێکاران لەشاری سەقز

KMMK: ئەوڕۆ  ۱ی  مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، کرێکارانی شاری سەقز لەچۆمی وەلی خانی ئەوشارە بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە کۆبوونەوە لەهەمان کاتدا هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جلی مەدەنییەوە پەلاماری کرێکارانیاندا وپاش کاتژمێرێک تێهەڵچوون “مەحموود ساڵحی کەسایەتی ناسراوی چالاکی کرێکاری دەستی بریندار بوو و چەند کەسیش دەسبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە لەلایەن مەحموود ساڵحی پشتڕاست کراوەتەوە لەنێو دەسبەسەرکراوان “عوسمان ئیسمائیلی بەرچاو دەکەوێ وتائەم چرکەساتەیش چارەنووسی دەسبەسەر کراوان نادیارە.

جێگەی باسە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر گوشی موبایلی گروپێک لە کرێکارانیان دا گرتووە بۆئەوەی بتوانن لەڕێی ئەو وێنانەی لە گوشیەکانیان هەیە وجۆری پێوەندییەکانیان دۆسیەیان بۆ ساز بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان