ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ کوردستان «مانگی ئاپریلی ۲۰۱٨»

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئاپریلی ۲۰۱٨ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.

لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە له‌گەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

سێدارە

دووشەمە ۳ی گوڵانی ۱۳۹۷ ی هەتاوی ، ٤ بەندکراو کە تۆمەتبار بوون بە کوشتنی دەستئەنقەستی کەسانیتر لە ژورە گشتیەکانەوە هەناردەی ژورە تاکەکەسیەکانی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ کراون و ئێعدام کران.

سێ شەممە ۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، قەراری لە سێدارە دانی شارۆمەندێکی خوڕەم ئاوایی بە ناوی ” جەعفەر شێرزاد” لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بەندەر عەباس بەڕێوە چوو. جێگای ئاماژەیە: ناوبراو ۴۱ ساڵ تەمن و دانیشتوی شاری خوڕەم ئاوابووە لە پارێزگای لورستان کە بە تۆمەتی “کوشتن، سزای سێدارەی بەسەرداسەپابوو

گرتن

ڕۆژی شەممە ۱۱ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ۱۰ کرێکاری کومپانیای “نەیشەکەری حەوت تەپە” دەسبەسەر کران. پێشتر لەڕۆژی پێنج شەمەیش ۵ کرێکاری دیکە دەسبەسەر کرابوون.

رامین حوسەین پەناهی بە نوسینی نامەیەک بەر پەرچی هەڵسوکەوتی بەرپرسانی ئەمنیەتی و دادوەری لەسەر خۆی و بنەماڵەی دایەوە.

ڕاگواستنی ڕوناک ئاقایی بە زیندان بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی.

ڕامین حوسێن پەناهی هەڕەشەی ئیعدامی لە سەرە.

وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشەی دەسدرێژی جنسی لە ئەفشین حوسێن پەناهی کرد.

گەنجێکی کورد بەناونیشانی “فەخرەدین ئەحمەدیان” ۲۴ساڵ تەمەن ،کوڕی مەلا ئەبوبەکر ، خەڵکی گوندی “دێ گورجی” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ کرا ولەگەڵیان تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.

ڕێکەوتی ۲۳ی خاکەلێوە، لقی سێی دادیاری دادگوستەری کۆماری ئیسلامی لە سەقز لەبانگهێشت کراوێکدا داوای “عوسمان ئیسمائیلی” کەهیشتا لە زینداندا بوو کرد کەبەهۆی پڕوپاگەندەی دژ بە دەسەڵات لەزیندان و وتووێژ لەگەڵ مێدیاکانی دەرەوەی وڵاتی کردووە وپاش ئازاد بوونی سەرلەنوێ محاکمە بکرێتەوە.

۱٦۰ هاووڵاتی عەرب لە شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دوایانەدا دەستبەسەر کراون.

دەزگای گشتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بانگهێشتی حەسەن ئەمینی، ئەندامی شۆرای مەکتەب قورئان و حاکم شەرعی ئەهلی سونەت بەرگری لە بەشداری ناوبراو لە کۆبونەوەی ساڵانەی فەقێکانی دارالعلومی زاهیدان کرا.

لە بەرەبەری ساڵڕۆژی جیهانی ۱ ی مەی دا (۱۱ی بانەمەڕە) گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری و مەدەنی زیادی کردوە و لەو پەیوەندیەدا ٥ چالاک بانگهێشتی دادگای ئینقلاب لقی ۱ لە شاری سنە کراون.

ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕێگری لە ئازاد بونی سامان نەسیم دەکات/ کردنەوەی دۆسیەی نوێ
حەوتووی ابردوودا پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ، یەکێک لە دانیشتوانی گوندی “فەلەکان”ی سەربە ناوچەی مەرگەوەری ورمێی دەسبەسەر وگواستییەوە بۆ گرتووخانەی ئەو ناوەندە ئەمنییەتیەکان

ڕۆژی شەممە ۸ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی دادگایی کردنی ۶چالاکی کرێکاری بەناوەکانی “غالب حوسەینی، خالید حوسەینی، شەریف ساعدپەنا، حەبیبەئەڵا کەریمی، موزەفەر ساڵەح نیا و هونەرمەند ناسر ساڵحی بە زیندان سزادران

کۆڵبەران و کاسبکاران

کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” عەلی گوڵچێیی” لە کاتی کۆڵکێشی دا بەر دەبێتەوە و دە کەوێتە خوارەوە و بە خەستی بریندار دەبێت. بە پێی هەواڵەکە ئەم کۆڵبەرەی کورد لە بەرزاییەکانی (کانی خودا) ی پیرانشار بە هۆی هەڵخزانەوە بەردەبێتەوە و بەخەستی بریندار دەبێت

پەرلەمانتارێکی حوکمەتی ئێران: هەشتا هەزار کۆڵبەر بێکاربوون.

پارێزگای کرماشان بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە ۲۲%ـی رێژەی بێکارانی زیاترە، لانیکەم ۱۴۵ هەزار کەس لەو پارێزگایە بێکارن و بەهۆی داخرانی سنوورەکان، داخرانی بەشێک لە کارگە و کارخانەکان و هەروەها وشکەساڵی رۆژ بە رۆژ ژمارەی بێکارانی زیاد دەبن.

پێنج شەممە ۹ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ کاسبکارێکی بەساڵاچوو بەدەستی ڕایەدارانی شارەوانی ورمێ بە گرانی برندار دەکرێت ودەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

یەکەمی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە ناوچەی شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە لایەن ڕایەدارانی حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە کاسبکارێک بە ناوی موحەممەد ڕەزا ئیسماعل زادە درایە بەردەسڕێژی گولە و گیانی لێ ئەستێندرا.

هێزە سنورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنورەکانی ورمێ لە ناوچەی “چل مر شەهیدان” گروپێک لە کۆڵبەران دەدەنە بەر دەستڕێژی تفەنگ و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی ” میحراب سادقی ئەسڵ” خەڵکی شاری ورمێ لە بەشی سینگ و پاوە بە توندی بریندار دەبێت.

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “ئارام محەممەدی” بەهۆی هەڵدێران لەبەرزاییەوە گیانی خۆی لەدەست داوە .

ڕۆژی شەمە ٨ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارێکی بینا سازی بە ناوی سینا مورتەزاپەناە لە ڕووداوێکی کاریدا لە شاری بانە گیانی لە دەستداوە.

لە ۱۸ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، دوو کرێکار بەناوگەلی “نەوید موحەمەدی” و “ئیسماییل زەندی” لە کاتی چیمەنتۆی بینایەک لە نوێنەرایەتی شیرین عەسەل لە شارۆچکەی پیشەیی نومرە ۳ی شارد سنە بە هۆی نەبونی کەرەستەی ئەمنیەتی و هەروەها قاییم نەبونی داربەس، بەر دەبنەوە.

مین
دووی گوڵانی ئەمساڵدا، بێڵێکی میکانیکی لە ئاوایی «بێشکان» سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو بەر مینێکی بەجێماو لەشەڕی ئێران و عێراق دەکەوێت و لەئاکامدا دوو کەس بەناوی «سەعیدمیری و هادی مورادی» بە سەختی بریندار بوون.
دووشەممە ۳ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی ژاڵە پەنای بەشی سنووری سوومار لەقەسری شیرێن هاوڵاتییەک بەگرانی بریندار بوو.

کوژرانی دوو هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین لەباشووری کوردستان.

١٠ی گوڵانی ۱۳۹۷ هەتاویی لە نیزیک گۆڕەپانی سەربازی بەستام لە نیزیک سەقز سەربازێکی کوردی ۲۰ ساڵان بە ناوی محمد سالار وەندیان، خەڵکی شاری بیجار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی لاقی راستی بریندار دەبێت.

بێ هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە قوربانیانی” مینی “دژە نەفەر “.
مانگرتن و نارەزایەتی

سێ شەممە ۱٤ی خاکەلێووەی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، هاوڵاتیانی شارەکانی(جوانڕۆ، مەریوان و سەقز) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایەتی دژ بە سیاسەتی هەژار کردنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و داخرانی سنوورەکان، دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایی گشتی.

گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕینی کۆمەڵێک لە پێڕسۆنێلی پاڵاوگەی ئیلام.

مانگرتنی بازاریانی شاری بانە و جوانڕۆ بە ڕاخستنی خوانی بەتاڵ و داخستنی دوکانەکانیان.

مەریوان/ بازاڕیان و کاسبکاران ئەو شارەش بە ڕێژەی ناڕەزایەتیەکانی بانە و جوانڕۆ زیادی کرد

ڕاگەیەندراوی ۱۲ڕێخراوی مافی مرۆیی لەپشتیوانی لە مانگرتنەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

درێژەی مانگرتنەکان و لێدانی ناڕازیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پەیوەستبوونی شاری سەقز بەمانگرتنی بازاڕیانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە۲٦ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوییدا یەکەم دەسپێکی مانگرتنی ناڕەزایەتی کۆڵبەران و کاسبکاران لە شاری بانە بە ڕاخستنی خوانی بەتاڵ ـ سفرە خالی ـ دەستی پێکرد و هەر زوو شارەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە
بێدەنگی حکوومەت لەبەرانبەر دواکارییە ڕەواکانی مانگرتوان، مۆڕکێکە لەسەر سیاسەتی هەڵاواردنی حکوومەتی ئێران

شەممە ۸ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ،مانگرتنی گشتی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایەتی لەهەمبەر داخرانی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان دوویەمین حەوتوویەوە و وبازاریان وکاسبکارانی شارەکانی سەقز و بانه هەروەها لە مانگرتندان.

لە ۱۶ ڕۆژی ڕابردوودا بازاڕیان وکاسبکارانی شاری بانە لەناڕەزایەتی دژ بە داخستنی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان کەتەنیا ڕۆچنەی هیوای کاسبکاران وکۆڵبەران وبازاڕیان بوو هەروەها هەڵکشانی تێچووی گۆمڕۆکی لەلایەن حکوومەتەوە، شاری بانە وپاشان شارە سنوورییەکانی دیکەای کوردستان دەستیان داوەتە مانگرتن و نارەزایەتی.

کوشتن، هەلاواردن و جیاوازی

بەڕێوەچوونی فستیواڵی هەڵپەڕکێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بئ بەشداری ژنان

هەڵکشانی ڕێژەیی(تصاعدی) تێچووی دەواو دەرمان لەگەڵ ڕەوتی هەڵکشانی دۆلار.

ڕێژەی قەرەوێڵەی نەخۆشخانەی پارێزگای کرماشان یەک لەچواری ستانداردەکان و کەمتر لە سەرانەیە.

مەترسی بڵاو بونەوەی نەخۆشیگەلی تەنینەوە “کولێرە” و ” سالک” لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان.

١٧ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لاوێکی کورد بە ناوی ” عەبدولڕەحمان جەمشیدی ” تەمەن بیست ساڵان و کوڕی حاجی ئیبراهیم دانیشتوی گوندی ” سێف “ی سەر بەشاری مەریوان دەکەوێتە بۆسەی هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلای ئێران و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرباز بون لەلایەن ئەو هێزانەوە دەکوژرێت.

ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی خاکەلێوە، ماشێنێکی مینی بووسی گوندی “جانەوەرە”ی سەربە مەریوان لەخەرەند کەوتە خوارەوە لەئاکامدا ۲کەس کوژراو ۱۳کەسیش بریندار بوون.

دیواندەرە/لە هێرشی ئەندامێکی سپای پاسداراندا ٥ کەس کۆمەڵکوژ کراون

سێ شەممە چواری مانگی دووی 1397 هەتاویی یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی ( کاوە کۆنە پۆشی ) خەڵکی حەسەن ئەولە ی مەریوان لە یەک دەمەتەقە و روبەڕوبونەوەێک دو ئەندامی بنە ماڵەیەکی دایە بەر دەست رێژی گولە کە لەم دەست ڕێژیەدا ” لەتیف نیک پێ” دەکوژرێت

خوکووژی و کوشتن

یەکشەممە ۱۲ی خاکەلێووەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەشاری بۆکان ژنێک بەناونیشانی “م.ص” لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ۳۰ساڵ تەمەنی هەیە تەرمەکەی لە حەوشەی ماڵەکەی دۆزراوەتەوە ولە هۆکاری خۆکوژییەکەی زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

لەشاری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک بەناوی “فەهمی شێرزاد” بەتەور هێرشی کردۆتە سەر ژنەکەی کەناوی “گوڵێ تەلیمان ” ولەئەنجامدا کوشتوویەتی.

۲۰ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ دا ژنێک بەناوی “فاتمە . ج ” هاووڵاتی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵێکی خۆکوژیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

۲٨ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە شاری مەریوان لاوێکی تەمەن ۲٤ ساڵان بە ناوی ” دارا موحەمەدی” کوڕی ئەبوبەکر لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕێکەوتی ۳۰ی خاکەلوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی تەمەن ۲۰ ساڵ بەناونیشانی “پ.ئ ” خەڵکی تازاوای مەریوان بەهۆی گوشاری بنەماڵەکەیەوە دەستی دایە خۆکوژی و لەڕیی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

سێ شەممە ڕێکەوتی ۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “هــێرۆ سدقی” چل ساڵ تەمەن وکچی سلێمان بە هەڵاویشتنی خۆی لەقاتی سێزدەهەمی ئاپارتمانێکەوە لەشاری تەورێز کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی شەممە ۸ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی گەنجی تەمەن ۱۴ ساڵ بەناونیشانی “ئاشنا مەحموودی” کچی واحد لەگەڕەکی ڕەحیم ئاوای شاری شنۆ لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێـــنا.

منداڵان

کچانی خوێندنگای شین ئاوای سەر بە پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە سکاڵای خۆیان بۆ سەر دەزگای پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بەدواچونی کەرتی تایبەت بە خەرجی دەرمانی، تۆمار کرد.

دەست هەڵگرتن لەخوێندنی نێزیک بە ٤۰۰ قوتابی لەمەریوان
ژینگە

لەناوچوونی دارستانەکانی زاگرۆس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام وئامانجی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران

وشک بونی سەرچاوە و روبارەکانی خوڕەم ئاباد/ قەیرانی ئاو

تەپوتۆزی بیاوانەکانی ڕۆاژاوی عێراق بۆ دەبێت ژیانی و ژینگەی کوردستان و ئاڵۆز بکات .

دۆزینەوەی کەلاکی دەیان ئەسپ لە دارستانەکای ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

تاڵاوی” هەشیلان” لە کرماشان مەترسی وشکارۆ بونی هەیە

باکووری کوردستان

شەممە ٢٨ ئابريل ساڵی ۲۰۱٨ لە شاری دەنیزلی ڕۆژئاوای تورکیا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕەشبگیری و قڕکردنی سیاسیدا، هێزە تایبەتەکانی حکومەتی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و شوێنی کاری ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و دەیانکەسیان دەستبەسەر کرد.

دەسـبەسەری ۲۵ ئەندامی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان/ هەوڵ بۆ سڕینەی بەرپرسیارەتی پەڕلەمانی عوسمان بایدەمیر.
دەسبەسەری پێنج کەس لەماڵی محەممەد ئۆجالا لەلایەن پولیسی تورکیاـ وە

رۆژئاوایی کوردستان

سوپای تورکیا ٤۵ گەنجی کوردی عەفرینی ڕفاندووە وگواستونیەوە بۆ شوێنێکی نادیار

کوشتنی هاوڵاتییەکی عەفرین بەهۆی لەبەرکردنی پانتۆڵی کوردییەوە.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە زۆر ناسنامەی تورکی بۆ عەلەوییەکانی عەفرین دەردەکات

چەکدارە دەرکراوەکانى دوما و غوتە لە عەفرین نیشتەجێکراون

بەهۆى تەقینەوەى مینەوە لە ناوچەکانى ژێردەستى ڕژێمى سوریا لە حەلەب، ١١ هاووڵاتیى عەفرین گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندابوو

باشوری کوردستان

دوێنێ پێنج شەممە ۱۷ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە ناوچەی” چیا دێلە”ی سەر بە “سیدەکان” لە باشوری کوردستان بە هۆی بوردمانی سوپای تورکیاوە دو شارۆمەندی کورد بریندار دەبن و پتر لە ۱۰۰ بنەماڵە ئاوارە دەکرێن.

ساڵوەگەڕی ئەنفالی ۱۸۲هەزار کورد لەلایەن حکوومەتی بەعسی عێراقەوە

دووشەممە ۲۳ی ئاوریلی ۲۰۱٨ی زایینی لە شار دهۆک لە باشوری کوردستان ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە کەڕ و ڵاڵ دەبێت بەدەستی هاوژینی خۆی بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت.

ئه مرو ۱۲/۰۴/۲۰۱۸ سێ مامۆستا بەهۆى ئەوەى لەماوەى پێشوودا بایکۆتى دەوامى خوێندنیان کردووە، لە ناحیه ی خەلەکان سه ر به قەزای دوکان لەکاتى وەرگرتنى موچە سزاى دارایی دراون.

ئیتر

پەنابەرێکی کورد بەناوی “ڕەسووڵ عەزیزی” خەڵکی شاری سەردەشت مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لەئارادایە لەلایەن بەرپرسانی قەزایی وڵاتی سویدەوە بۆ ئێران.

هێرشی پولیس ئاڵمان بۆ بینای ناودەم کوردەکان لە هانوفەر

سەربازێکی کورد خەڵکی گوندی “دربکە”ی سەربە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین لەیەکێک لە مۆڵگە سەربازییەکان(پادگان)ی ئەرتەش لە کرماشان گیانی خۆی لە دەست داوە.

جارێکی تر گەمارۆئابوریەکانی سەر ئێران لە لایەن کۆمکاری یەکیەتی ئوروپاوە درێژ کرایەوە.

لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی  کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان