بریندار بونی سەربازێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین 

KMMK: ئەمڕۆ ١٠ی گوڵانی ۱۳۹۷ هەتاویی لە نیزیک گۆڕەپانی سەربازی بەستام لە نیزیک سەقز سەربازێکی کوردی ۲۰ ساڵان بە ناوی (( محمد سالار وەندیان)) خەڵکی شاری بیجار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی لاقی راستی بریندار دەبێت.

ناوبراو لە سەربازگەی بەستام سەربازە کە لە دوای برینداربونی بۆ نەخۆشانەیەک لە شاری سەقز دەگوازەرێتەوە و پشکنین و چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.

جێگای باسە ئەم مین و بۆمبانە بۆ شەڕی ئێران ـ ئێراق دەگەرێنەوە کە بە درێژایی سنوری دەستکردی ئیران ـ ئێراق بونیان هەیە و تاکو ئێستاش ئەم مین و بۆمبانە بە پێ سیاسەتی سیستەماتیک و بێ لیاقەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پوچەڵ نەکراونەتەوە و هەر ساڵە شایەتی چەندین روداوی کوژارن و برینداربونی هاوڵاتیان بە هۆیی ئەم مینانە وە دەبین.
بەپێ ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاویی تاکوو ئێستا زیاتر لە هەشت کەس بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان