کرێکارێکی سەقزی لە ڕووداوی کاریدا گیانی لە دەستدا

kmmk:

ڕۆژی شەمە ٨ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارێکی بینا سازی بە ناوی سینا مورتەزاپەناە لە ڕووداوێکی کاریدا لە شاری بانە گیانی لە دەستداوە .

سایتی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردوە کە سینا مورتزاپەناە هاووڵاتی گوندی تیزاوا لە ناوچەی زێویەی سەقز بوە و لە قاتی دووهەمی پاساژێک بەناوی ئافتاب درەخشان”لە شاری بانە کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە .

لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرفەتی کار زۆر کەمە و ئەوەشی کارێکی دەست دەکەوێت لە باری ئیمەنی کارەوە پشت گوێ دەخرێت و ڕۆژانە کارەساتی نەخوازراو بۆ چینی کرێکار دێنە ئاراوە و هیچ سەندیکاێیکی سەربەخۆش دەرفەتی نیە پشتیبانی لە کرێکاران بکات .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان