محاکمەی سەرلەنوێی چالاکی کرێکاری پاش ئازادبوون لەزیندان

kmmk: ڕێکەوتی ۲۳ی خاکەلێوە، لقی سێی دادیاری دادگوستەری کۆماری ئیسلامی لە سەقز لەبانگهێشت کراوێکدا داوای “عوسمان ئیسمائیلی” کەهیشتا لە زینداندا بوو کرد کەبەهۆی پڕوپاگەندەی دژ بە دەسەڵات لەزیندان و وتووێژ لەگەڵ مێدیاکانی دەرەوەی وڵاتی کردووە وپاش ئازاد بوونی سەرلەنوێ محاکمە کراو وبەدانانی بارمتە ئازادکرا.

جێگەیباسە کە عوسمان ئیسمایلی ماوەیەک بەرلەئێستە بەهۆی بەرگری لەمافی مرۆیی خۆی وەکوو کرێکارێک مانگێک لەزینداندا بوو وڕێکەوتی ۲۷ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ لەزیندان ئازاد کرا وبەخێرایی محاکمە کراوە.

هەموو چالاکانی مەدەنی،کرێکاری،سیاسی وژینگە پارێزی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوپەڕی گوشار وهەڕەشەدان وپاش پێچانەوەی دۆسیەیەک بەبیانووی جۆڕاوجۆر دۆسیەی دیکەی بۆ دەنێنەوە بۆئەوەی تەسلیمی بکەن،یان ئەوەی بکەوێتە بن سیاسەتە قڕێژەکانی ئەوانەوە یان وڵات بەجێبهێڵێ وڕوولە دەرەوەی وڵات بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان