وشک بونی سەرچاوە و روبارەکانی خوڕەم ئاباد/ قەیرانی ئاو

KMMK: خوڕەم ئاباد لە هەلومەرجی سەنگاندنی گرفتگەلی راستەقینەی قەیرانی کەم ئاوی دایە، بە پێی ئامار ٨۰٪ ی ژێرخانە ئاویەکان، سەرچاوە و روبارەکان لە خوڕەم ئاباد وشک بوون و ۶۰٪ ی بەنداوەکان وشک بوون و بەرەو بەتاڵ بوون دەڕۆن.

لە هۆکارە سەرەکیەکانی قەیرانی کەم ئاوی دەکرێت کەم بونەوەی رێژەی باران بارین و وشکە ساڵی ناو ببەین، بەڵام هۆکارگەلی تر وەک هەڵگۆزینی بێ پرۆگرامی ئاوی ژێرخانەیی، هەڵکەندنی بیر بە بێ ئیزن، هەڵگرتنەوەی ئاوگەلی روکاری و ژێرخانەیی لە رێگای نۆکانی گەورەی هیدرۆلیکی ناو ببەین کە سەرئەنجامگەلی وەک وشک بونی ئاوی روبارەکان، تاڵاوەکان، کەم بونەوەی روکاری ژێرخانە ئاوەکان، داڕمانی زەوی، کڕوزبونەوەی خاک، زۆربونی بیاوان و دیاردەی باهۆزی تەپوتۆزی لێ دەکەوێتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە: کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر قەیرانی کەم ئاوی، پەنجەی بۆ کۆمەڵگا راکێشاوە و کۆمەڵگای بە تاوانبار ناساندووە و بەشی بەکار هێنانی خۆماڵی بە هۆکاری سەرەکی دەزانێت و رایگەیاندووە کە: ئەو بنەماڵانەی کە ئاو لە رێژەی ستاندارد بەرەوسەر بە کار دێنن ئاویان لەسەر دادەخرێت، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەکارهێنانە خۆماڵیەکانی ئاو تەنها ۱۰٪ی بەکار هێنانی ئاو لە خۆی دەگرێت وبە نەبونی رێگا چارە و ناکارەمەیی بەرپرسان بۆ چارەسە کردنی قەیرانی ئاو و هەڵبژاردنی بەرپرسگەلی متخصص پسپۆڕ و شارەزا رۆژ بە ڕۆژ قەیرانی کەم ئاوی روو لە زۆربون دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان