چەکدارە دەرکراوەکانى دوما و غوتە لە عەفرین نیشتەجێکراون

KMMK: بە پی لێدوانی چەند سەرچاوەێک وچەند بەڵگەیەک ئەو چەکدارانەى لە دوما و غوتە دەرکراون لە نێو کەمپێکدا لە عەفرین نیشتەجێکراون.

دەوڵەتی تورکیا لە هەوڵدایە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین و بەردەوامە لە جێگیرکردنی چەکدارەکانى غوتەی ڕۆژهەڵات و بنەماڵەکانیان لە عەفرین.

ڕاشیگەیاندووە، جێگیرکردنی چەکدارەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە عەفرین لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکانی ڕووسیا و تورکیادا ئەنجامدەدرێت، کە بەو پێیە حکومەتی ڕوسیا ئاسمانی عەفرینی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا کردەوە و حکومەتی تورکیاش بڕیاری کشانەوەی چەکدارەکانی سەربە تورکیای لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەرکرد.

جێگیرکردنى ئەو چەکدارانە لەکاتێکدایە کە بەشێکى زۆرى خێزانەکانى عەفرین بەهۆى شەڕەوە ڕوویان لە کانتۆنی شەهبا کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان