پەرلەمانتارێکی حوکمەتی ئێران: هەشتا هەزار کۆڵبەر بێکاربوون

Kmmk: رەسوڵی خدری ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ وێبسایتێ ماڵی میللەت وتی: کە یاسای تازەی دەوڵەت بۆ رێگری لە کۆڵبەری لە کۆتایی ساڵی ۱۳۹٦ هەتاوی لەسەر ئەوەی کە ((قەدەخە کردن کۆلبەری و بەستنی سنورە کان)) بۆتە هۆیی بێ کاری زایاتر لە ۷۰ بۆ ۸۰ هەزار کۆڵبەر و کرێکار لەم ناوچەیە.

ئەم پەرڵەمانتارە جەختی کردەوە کە مەسەلەی بێ کاری کۆڵبەران (بۆتە کارەساتێکی مەترسی دار هاوشێوەی بە بۆمبێکی کاتژمێرییە کە هەر ئان و سات مەترسی تەقینەوە هەیە).

نارەزایەتیەکانی بازریانی بانە، مەریوان، جوانڕۆ و سەقز، ئێستاش بەردەوامی هەیە کە ڕۆژی چوراشەمەش بازاریانی مەهاباد، سەردەشت و پیرانشاریش دستیان دایە مانگرتن و نارازی بونی خویان دەربڕی.

بەگوتەی سەرچاوە ناوخۆیەکان لەم نارەزاییانە لانیکەم ١٢شارۆمەندی کورد دەستبەسەرکراون. لە سەقز (قادر موحەمەد نژاد وجەلیل ئوسمانی)، بانە (رەزا ئەسەدی، موحسن عەلیزادە، رزگار رفاهی) و لەمەریوان (ئەمیر زاهید) لە دەستبەسەرکراوەکان بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان