دیواندەرە/لە هێرشی ئەندامێکی سپای پاسداراندا ٥ کەس کۆمەڵکوژ کراون

دیواندەرە/لە هێرشی ئەندامێکی سپای پاسداراندا ٥ کەس کۆمەڵکوژ کراون
KMMK:
سەرلە بەیانی ۲۹ ی خاکەلێوەی۱۳۹۷ کەسێک بە ناوی ڕەسوڵ سکرێت کە ئەندامی سپای پاسداران لە ناوەندی گوندی گاوەشەلە سەربە شارستانی دیواندەرە بوە ، بە جل و بەرگی تایبەتی سەربازی سپای پاسدارانەوە هەڵدەکوێتە سەر بنەماڵەێیک بە ناسناوی “دیوارگەر ” و کۆمەڵکوژی ڕێک دەخات .
لە هێرشەکەدا ٤ کەس بە دەسڕێژی کڵاشینکۆف دەکوژێت .
دوان لە قوربانیان ( ژن و پیاوێک)پێشتر خەسو و خەزوری ڕەسوڵ بوون ، ژنێک بەناوی پرشنگ دیوارگەر کە پێشتر هاوسەری ڕەسوڵ بوە و کچێکی ۱۰ ساڵانی بنەماڵە دەکوژرێت و کچێکی ٥ساڵ تەمەن کە کچی خۆی بوە بەتوندی بریندار دەکات و هەنوکە لە نەخۆشخانەیە .
لە ڕاپۆتێکدا ڕاگەیەندراوە “ڕەسوڵ سکرێت” کە تا ساڵێ پێشتر هاوسەری پرشنگ دیوارگەر ۳۰ ساڵ تەمەن بوە و لە دوای جیابونەوەیان بە فەرمی و لە دادگادا ، چەندین جار ڕەسوڵ هەڕەشەی کوشتن لە بنەماڵەی دیوارگەر دەکات و ئەم هەڕەشەی ڕەسوڵ وەک سکاڵا ، بنەماڵەی دیوارگەر دەگەێنە دادگا و ڕادەگەێینن کە مەترسی کۆمەڵکوژیمان لە سەرە بە تایبەت چونکە ڕەسوڵ چەکداری سپای پاسداران بوە . بەڵام دادگا و دادستانی شار ئەم سکاڵایانە بەهەند وەرناگرێت .
لە دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە ڕەسوڵ سکرێت بزر دەبێت و چارەنوسی دیار نیە .
شایانی باسە گەورە دێی گاوەشەلە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری دیوادەرە هەڵکەوتوە و بە ساڵانە ناوەندێکی ڕاهێنانی عەقیدەتی سیاسی سپای پاسدارانی لێ دامەزراوە و زۆرێک لە گەنجانی ئەو دەڤەرەش لە بەر نەبونی هەل و دەرفەتی کار و ناچار ڕوویان لەو ناوەندە کردوە وچونکە لە ڕاستیدا ئەو ناوەندە عەقیدەتیە تاکە کارگەیە کە گەنجانی بێکار بتوانن هەلی کاریان تێدا هەبێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان