پەیوەستبوونی شاری سەقز بەمانگرتنی بازاڕیانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیوەستبوونی شاری سەقز بەمانگرتنی بازاڕیانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دوابەدوای ئەوەی شارە سنوورییەکانی مریوان وجوانڕۆ وبانە لە هەمبەر داخستنی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان کە تەنیا ڕۆچنە و ترووسکەی بژێوی ژیانی کۆڵبەران وکاسبکارانی ئەم ناوچانەیە وهەروەها کاریگەری تەواوەتی لەسەر ژیانی هەموو خەڵک وبازاڕیان هەیە ،خەڵکی شارە سنوورییەکان بەداخستنی دوکانەکانیان و ڕاخستنی خوانی بەتاڵ بە مەدەنیانەترین شێوازی ناڕەزایی دەربینە دەسیان بەمانگرتن کرد وشاری سەقزیش لە دویەمین ڕۆژیدا بەردەوامە لە مانگرتنی و هەموو شاریش تەژییە لە هێزە ئەمنییەکان وڕێگری لە کۆبوونەوەی خەڵک دەکەن و بەزمانی زبر و هەڕەشە ئامیز پاڵ بەخەڵکەە دەنێن و فیلم هەڵدەگرنەوە.

جێگەی باسە سەرەڕای ئەوەی ئابووری ئێران لەداڕماندایە بەو حاڵەوە بەگەمارۆدانی ئابووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیهەوێ هەموو تاوانەکانی داڕمانی ئابووری خۆی بخاتە ئەستۆی ئەم ناوچەیە ، چون دەزانێ تەنیا بەشێکی زیندووە لەئێراندا کەبەشێوازی مەدەنیانە وئاشتەوایی داوای مافە ڕەواکانی خۆی دەکات ودژبە گەندەڵی وهەڵاواردن دەوەستێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان