مانگرتنی بازاریانی شاری بانە و جوانڕۆ بە ڕاخستنی خوانی بەتاڵ و داخستنی دوکانەکانیان

kmmk:

٢٦ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی بازاڕیانی شاری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەنیشانەی مانگرتن لەپێش پاشاژی “بەهەشت” خوانی بەتاڵیان ڕاخست ،دژبە داخستنی سنوورە بازرگانییەکان وبەدروشمی “خوانی ماڵەکانم بەتاڵە”بوون بە پاڵەپشتی ئەو مانگرتنە سەرانسەرییەی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتۆتە ئاراوە.

هاوکات لە شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بازاڕیان و کاسبکاران بە داخستنی دوکان و بازاڕ ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر بە داخستی سنوورەکان دەربڕی .

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران بەداخستنی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان و ڕێگری لە ئیش وکاری کۆڵبەران وکاسبکاران کە قوت وژیانی ڕۆژانەی خەڵکی خستۆتە مەترسییەوە وهەموو دوکان وبازاڕەکانی ئەو دەڤەرە ڕاوەستاوە و ژیان بەتەواوەتی وەستاوە وئامانج لەو هەڵسوکەوتەی کۆماری ئیسلامی گەمارۆی ئابووری وهەژار وبرسی کردنی خەڵکە کەتەنیا داهات وبژیوی ژیانیان لەوڕێگەوە دابین دەکرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان