وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشەی دەسدرێژی جنسی لە ئەفشین حوسێن پەناهی کرد

KMMK:وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ۱۰ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،کاتیک ڕامین و ئەفشین حسێن پەناهی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە ســـنە مانیان لەخواردن گرتبوو، کەوتنە ژێر گوشار و بۆ ئەوەی گوشاربخەنە سەر ڕامین کە دەست لەمانگرتن لەخواردن هەڵبگرێت، بەرپرسانی ئەمنییەتی زیندان وبە تایبەت چەند ڕایەداری ئیتلاعات هەڕەشەیان کردبوو لەئەگەری درێژەدان بە مانگرتنی لەخواردن لەپێش چاوی ڕامین دەسدرێژی جنسی دەکەنە سەر ئەفشینی برای.

بەپێی زانیاریەکان؛ هەر لەو شوێنە تائاستی مردن ئەم دو زیندانیه ئه شکەنجە دەدرێن تاوەکوو لەسەرخۆدەچن.

جێگەی باسەکە: حوکمی ئێعدامی ڕامین حسێن پەناهی لەدیوانی باڵای ئێران پەسەندکراوە و مەترسی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان