KMMK: ئه مرو ۱۲/۰۴/۲۰۱۸ سێ مامۆستا بەهۆى ئەوەى لەماوەى پێشوودا بایکۆتى دەوامى خوێندنیان کردووە، لە ناحیه ی خەلەکان سه ر به قەزای دوکان لەکاتى وەرگرتنى موچە سزاى دارایی دراون.
یەکێک لە مامۆستاکان گوتوویە: لە مانگى ١٢ ى ساڵى ڕابردوو لەگەڵ دەستپێکردنى بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن ئەوانیش بایکۆتیان کردووە بەڵام لەکاتى وەرگرتنى موچەدا سزاى موچە دراوین کە سزاکە سزاى دوو مانگە واتە مانگى ١٢ و مانگى یەکیشیان خستووەتە سەرمان.
ئەو مامۆستا سزادراوە ئاشکراشیکرد، لەکاتى تاقیکردنەوەکاندا دەوامى ئاساییان کردووە و هیچ ڕۆژێک نەبووە بەشدارى نەکەن .
لەماوەکانى پێشوودا مامۆستایان بایکۆتى دەوامى خوێندنیان کرد و داواى لابردنى سیستمى پاشەکەوتى موچەیان کرد لە چەند ناوچەیەکى هەرێمیش بەتایبەت لە هەولێر و دهۆک مامۆستایان بەهۆى بایکۆتەوە سزا و ته نانه ت زیندانیش کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان