KMMK :گروپێک لە پارێزەران(وکیل دادگستری) لە نامەیەک دا بۆ حەسن روحانی داوایان لێ کردوە ئاوڕێک لە قوربانیانی مین و بۆمبە دژە نەفەرەکان بداتەوە .
کۆماری ئیسلامی لە دوای میسر زۆرترین ژمارەی مین و کەرەستەی تەقینەوەی تێدایە لە ئاستی جیهاندا , تاکو ئیستا زیاتر لە 16 ملێۆن مین لە روبەرێکی 42 هەزار کیلۆمەتری دوجایە لە پێنج پارێزگا کە زۆرینەیان پارێزگاکانی رۆژھەڵاتی کوردستانن و تا ئێستا دەستکاری و هەڵگرتنەوەیان بۆ نەکراوە .
لە ساڵی ڕابردوی هەتاوی لە وەڵاتی ئێران 79 نەفەر بەهۆی مین بونەتە قوربانی کە لە نێوانیان دا 62 بریندار و پەک کەوتە هەیە و 17 کە سیش کوژراون .
کۆماری ئیسلامی ئێران پەیمان نامەی ئۆتاوای ئیمزا نەکردوە کە دژی پەرە پێدان و بڵاو کردنەوەی مینە لە جیهاندا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان .