پەرلەمانی بەریتانیا بەكۆی دەنگ بڕیارێكی لەبارەی كردەوەكانی داعش پەسند كرد كە بە جینۆساید ناساندنی سەرجەم كردەوەكانی ئەو رێكخراوەیە بە كارەساتی شنگالیشەوە.

ئەمرۆ بەشێوەیەكی راستەوخۆو كراوە پەرلەمانی بەریتانیا دانیشتنێكی كراوەی سەبارەت بە كردەوەكانی داعش ئەنجامداو تیایدابە كۆی دەنگ كردەوەكانی ڕێكخراوی داعشی لە عیراق و سوریا بەجینۆساید ناساند.
هەروەها لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەدا پەرلەمانی بەریتانیا كارەساتی ئێزدی وكریستیانەكان بە جینۆساید ناساند .

ئەو كردەوانەی داعش ئەنجامی داون تا ئێستا نەچووەتە بەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان، بەڵام پەرلەمانی بەریتانیا بەتێكڕای دەنگ ئەو تاوانانەی بە جینۆسایدا ناساند وگەڕاندیییەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا كاری لەسەر بكات.

پێشتریش كۆنگریس و ئیدارەی سەرۆککۆماری ئۆباما‌ لە ئەمریکا و پەرلەمانی ئەوروپا تاوانەكانی داعشیان بە جینۆساید ناساندووە، ئەوەش وەك سەرەتایەك بۆ دروستكردنی دادگایەكی نێودەوڵەتی لەدژی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیەیە.

کۆمەڵکووژی کوردانی ئیزەدی لە شەنگاڵ و باشووری کوردستان لە کاتێک رووی دا کە ئەو پێکهاتەیەی کۆمەڵگایی کوردستان، پێشتریش ۷۲ جار روبەرووی کەۆمەڵکووژی ببۆوە، لە کۆمەڵکووژی ۷۳ هەم دا شار و گوندەکانی شەنگاڵ کرانە ئامانجی رێکخراوەی تیرۆریستی داعش و بە سەدان ەڵکس سڤیل بوونە قوربانی و بە هەزاران ژن وەک کەنیز و غەنیمەی شەر لە لایەن داعشەوە ڕفێندران.

کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان