سوپای تورکیا ٤۵ گەنجی کوردی عەفرینی ڕفاندووە وگواستونیەوە بۆ شوێنێکی نادیار

سوپای تورکیا ٤۵ گەنجی کوردی عەفرینی ڕفاندووە وگواستونیەوە بۆ شوێنێکی نادیار

kmmk:
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لەکانتۆنی عەفرین، سوپای تورکیا بەهاریکاری گرووپە چەتە گرێدراوەکانی ، ۱۵ی خاکەلێووە لانیکەم ۱۵ گەنجی عەفرینی بەبیانوی پێوەندی لەگەڵ ی.پ.گ ڕفاندووە و گواستونیەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرچاوەناوبراوەکان ڕایان گەیاندووە کە ئەم گەنجانە هیچ پێوەندیان بە هێزە چەکدارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە نەبووە وسپای تورکیا وگرووپە چەتە گرێدراوەکانی بۆ پەرەپێدانی کەشێکی ترس وسام لەهەوڵی ئەوەدان خەڵکی عەفرین ناچار بکەن ناوچەکە چۆڵ بکەن و گروگانگیری ٤۵ گەنجی عەفرینی بە ئامانجی پاکتاوی ڕەگەزی جێبەجێ کردوون.

جێگەی باسە کە سێ شەممە ۱۴ی خاکەلێووە ئەرتەشی تورکیا پیرە پیاوێکی عەفرینی ۶۵ساڵ تەمەنی بەنوونی بیلال حەمۆ سەربڕی. بیلال حەمۆ لەلایەن سەربازانی تورکیاوە لە ماڵەکەی خۆی سەری بڕدراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان