دەسبەسەری پێنج کەس لەماڵی محەممەد ئۆجالا لەلایەن پولیسی تورکیاـ وە

KMMK: شەوی ڕابردوو ۳ی ئاوڕیلی ۲۰۱۸ی زایینی، پولیسی تورکیا بەهێرش بۆماڵی محەممەد ئۆجالان لەگوندی ئامارا هەڵکەوتوو لەشاری ڕۆحا لەبەکووری کوردستان، ۵ کەسی دەسبەسەر کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پولیسی تورکیا بە هێرش بۆسەر ماڵی محەممەد ئۆجالان ۵ کەس کەلە ناویاندا هاوسەرۆکی شاری ڕۆحا “بەکر کاراگجیلی” دەسبەسەر و گواستنیانەوە بۆ ژاندارمێری شاری ڕۆحا.

جێگەی باسە کە، لەدەمدەمانی ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی  عەبدوڵا ئۆجالان، هەموو ساڵێک پولیس وهێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەست دەدەنە دەسبەسەری هاوڵاتیانی کورد وچالاکانی سیاسی باکووری کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان