مەترسی دیپۆڕت کردنەوە پەنابەرێکی کورد لەسوید بۆ ئێران

 kmmk:
پەنابەرێکی کورد بەناوی “ڕەسووڵ عەزیزی” خەڵکی شاری سەردەشت  مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لەئارادایە لەلایەن بەرپرسانی قەزایی وڵاتی سویدەوە بۆ ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “ڕەسوڵ عەزیزی ” لەناوخۆی ئێران چالاکی سیاسی بوە و ئەمەش لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە کوردستان شاراوە نابێت و ڕاوە دونانی ناوبراو دەست پێدەکات و ناچار وڵاتەکەی جێ بهێڵێ ولەئەگەری گەڕانەوە ودیپۆڕت کردنەوەی لەلایەن وڵاتی سویدــ ەوە گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.
بەرپرسانی قەزایی وڵاتی سوید پێیان ڕاگەیاندووە کەبەزوویی دیپۆڕت دەکرێتەوە بۆ ئێران.
پەنابەر بەکەسێک دەکوترێ کەبەهۆی ئەوەی گیانی لەمەترسی بووە یان هەڕەشەی لەسەر بووە وبەدوایەوە بوون لە وڵاتەکەی خۆی، لەلایەن حکوومەت یان هەر هۆکارێکی دیکە کە بوبێتە هۆی ئەوەی نەتوانی لەوێ ژیان بکات وبۆ هەتایە بڕیاری ژیان لە دەرەوەی وڵات بدات وبەواتای چوونەدەرەوەی هەتاهەتایی یان مەنفا لە وڵاتەکەی دێتە هەژمار وهەرلەسەر ئەم بنەمایە وبەپێی یاسا نێونەتەوەیی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ودامەزراوەی نێودەوڵەتی پشتیوانیان لێدەکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان