KMMK: بەڕێوەچوونی یەکەمین فستیواڵی “هەڵپەڕکێ”لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەهاباد وبانە و بە بەشداری شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نەورۆزی ۹۷ وبەڵام تەنیا بە ئامادە بوونی پیاوان ، پێشێلکاری بەرچاوی ژنانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەم فستیواڵە لە ڕۆژانی ۲بۆ ۵ی خاکەلێووە لە تالاری وەحدەتی مەهاباد و هەروەها لەشاری بانە بە مەبەستی گەشەپێدانی کەلتووری کوردی بەڕێووە چوو.
وێنەکان وهەڵپەڕکێی کوردی بە ئامادە بوونی پیاوان وتەنانەت هێما وخەڵاتی ئەم فستیواڵەیش لەلایەن پیاوێکەوە ئامادە کرابوو و ڕۆڵی ژنان بەتەواوی سڕدرابوویەوە کەئەمە لەخۆیدا پێشێلکاری مافی ژنان وڕێگری لەوان لە ڕێوڕەسم و کۆبوونەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئەم بابەتە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەبوونی ژنان و ناچالاک کردنی ئەوان لە ڕێوڕەسمی کەلتووری ولە حەسانەوە وپشوەکاندایە ،کەلەخۆیدا هۆکاری خەمۆکی ئەوان دەڕەخسێنێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کودستان