کوژرانی دوو هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین لەباشووری کوردستان

 kmmk:
دوێنی۱ ئاپڕیلی ۲۰۱۸ی زایینی لە شارۆچکەی ماوەت بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری فورات نیووز پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە: پاش نیوەڕۆی دوێنێ، لە شارۆچکەی ماوەت-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو هاوڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و ٣٥ ساڵ گیانیان لەدەستدا.
  جێگای ئاماژەیە کە ناوچە سنووریەکانی نێوان ڕؤژهەڵات و باشووری کوردستان بڕە لە مین-ی چێنراوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، کە دوای نزیک بە ٣٠ ساڵ هێشتا ئەو ناوچانە پاک نەکراونەتەوە و هەرڕۆژە قوربانی لێ دەکەوێتەوە و بەردەوام خەڵک وکاسبکارانی ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان بەهۆی ئەم مینە چێنراوانە دەکوژرێن یان کەم ئەندام دەبن و پاش ئەو هەموو کارەساتە مرۆییە هیچ لایەنێکی پێوەندیدار ئاوڕێک لە ڕووداوەکە ناداتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان