دەسبەسەری ۱۵کرێکاری کارخانەی “نەیشەکەری حەوت تەپە” لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە

 kmmk:
ڕۆژی شەممە ۱۱ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ۱۰ کرێکاری کومپانیای “نەیشەکەری حەوت تەپە” دەسبەسەر کران.
پێشتر لەڕۆژی پێنج شەمەیش ۵ کرێکاری دیکە دەسبەسەر کرابوون.
بەگوێرەی کوتەی سەندیکای کرێکارانی کومپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە ، پێشتر بۆ ۲۰ کرێکار داواکاری بانگهێشت وهۆشداریان پێدرابوو، کە ڕۆژی شەممە خۆیان بەدادستانی بناسێنن. بەڵام دواتر حوکمی دەسبەسەریان پەسەندکرا.
تاقمێکیان لە کومپانیاکە یان لە ماڵەکانیان دەسبەسەر کردن.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کە، پێنج هەزار کرێکار وکارمەندی کومپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە چاوەڕێی مووچەی پاشەکەوت و نەورۆزانە و پوانەکانی کۆتایی ساڵن بەڵام بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەم کومپانیایە ڕایدەگەیەنێت کەهەموو بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی، ئیداری ودام ودەزگا گرێدراوەکان لە ۱۸ی ڕەشەممەوە لەپشووی سەری ساڵدان وداخراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان