مردن وبرینداربوونی دووکرێکار لەورمێ

KMMK: چوارشەممە ۸ی خاکەلێووەی ئەم ساڵ، یەکێک لە (سیمبان)گەلی کومپانیای “اروم نوآورن غرب”له ورمێ، کەبەمەبەستی چاک کردنی ئەو گڵۆپانەی لەسەر ڕێگەی هاتووچۆی خەڵک کەلەپاش گەردەلوولی ئەم دوایانە تووشی خەسار ببوون، ئەم سیمبانە ڕوومەتی خەساری پێگەیوپێ وسووتا وهەنووکە لەنەخۆشخانەی خومەینی خەوێنراوە.

لەلایەکی دیکەوە؛ڕۆژی سێ شەممە ۷ی خاکەلێوە کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی سۆمای ورمێ بەناونیشانی(ر.ف) ۲۷ساڵ تەمەن، لەقاتی حەوتەمی بینایەکی نیوەناتەواو لەکاتی ئیش کردندا کەوتە خوارەوە وگیان لەدەست دەدات.

جێگەی باسە کە مردن وخەسار پێگەیشتن لەنێو توێژی کرێکاران بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری وکەرەستە خۆپاراستنی گوجاو ،بەردەوام یەکێک لە تایبەتی ترین مردنەکان وڕووداوی کاری لەنێوان کرێکارانی ئێران وبەتایبەتی کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان