مردنی کرێکارێکی کورد بەهۆی هەڵدێرانی تراکتۆر

KMMK: دووشەممە ۶ی خاکەلێووەی ئەمساڵ، وەرزێرێکی کورد،خەڵکی شاری سنە لەکاتی جێبەجێ کردنی کار لەگوندی (سی وسێ مەردە)ی سەربە “بەڵەسێ”ی شاری دێولان لەکاتی کێڵانی زەوی کشتوکاڵی، بەهۆی هەڵدێرانی تراکتۆرەکەی گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ناونیشانی ئەم کرێکاری”عەباس شەریعەتی”ڕاگەیاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان