KMMK:پارڵمانی ئەوروپا لە سەر شەری سوریا و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بەیاننامەیەکی دەرکرد، لە بریاری یەکێتی ئەوروپا دا هاتووە کە تورکیا دەبێ هێزەکانی لە عەفرین بکێشێتەوە و لەو شارەی کوردستان برواتە دەرێ، له ده‌قی بڕیارنامه‌كه‌دا، ڕسته‌ی «په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له‌و هه‌رێمانه‌ی له ده‌ستی كوردان دایه به‌گومانه» زیاد كراوە.
له بڕیارنامه‌كه‌دا هاتووه، هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین شه‌ڕی سووریا ده‌باته ئاستێكی دیكه، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌وڵدانه‌كانی چاره‌سه‌ری و هاوسه‌نگییه‌ناوخۆییه‌كان ده‌كات و گومان ده‌رباره‌ی بارودۆخی مرۆڤی دروست ده‌كات. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه هاوڵاتیانی سیڤیل كوژراون.
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داوای له توركیا كردووه هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین بوه‌ستێنێت.له بڕیارنامه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كراوه، ده‌رباره‌ی شه‌ڕی سووریا به‌گومانن و داوا له توركیا ده‌كه‌ن سه‌ربازانی خۆی له عه‌فرین بكشێنێته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به‌رپرسیارن له تاوانی جه‌نگ و مرۆڤایه‌تی له سووریا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داوای كردووه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لێپێچینه‌وه بكات و سزای ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان