بە تێکشاندنی پەیکەرە کاوەی ئاسنگەر پیرۆزیەکانی نەتەوەێیک ناسڕێتەوە

KMMK: دوای ٥٨ ڕۆژ هێرشی بەربڵاو و بۆردمانی ئاسمانی و تۆپخانەی ئەرتەشی تورکیا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی ئەو وڵاتە بۆسەر کانتۆنی عەفرین ، سەرئەنجام لە ڕۆژی ۱٨ی مارسی ۲۰۱٨ کەوتنە ناو ئەو شارە کوردستانیە و داگیریان کرد.

دیارە هەروەک چاوەڕووان دەکرا داعش ئاسا لەشکەری تورکیا و گرووپە ئیسلامیە تێرۆریستیەکان دەستیان کردە تاڵان و بڕۆ و ئەوەی بەرپلیان کەوت وەک دەسکەوتی شەڕ بە حەڵاڵی تاڵانیان کرد .
پاشان پلاماری ڕەمزی شۆڕش و دێرین و پیرۆزی کورد پەیکەری “کاوەی ئاسنــــگەر “یان لە گۆڕەپانەکە دا و تێکیان ڕوخان .
هەرچەن پێشتریش پەیکەرەی خانی لە شاری بایزیدی باکوری کوردستانیان تێک ڕوخاندبو .
تێکشاندنی ڕەمز و کلتور و میراتی کوردەواری بە مەبەستی سڕینەوە و ئینکاری کوردان لە درێژە ی ۱۰۰ ساڵەی تورکیای ئاتاتورکی و عوسمانی نوێدا پلانێکی شاراوە نەبوە لە باکوری کوردستان و ئێستاش پەلی بۆ ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان هاویشتوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بە تاوانبار و داگیرکەر زانینی تورکیا لە هێرشەکانی بۆ ڕۆژئاوی کوردستان و دەسکەوتە سەردەمی و دیموکراتیکەکانی کانتۆنی عەفرین ، داوکارە لە ڕای جیهانی و نەتەوە یەکگرتوەکانی چی دیکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان چاوپۆشی لە پەلامار و دڕندەیی و دەسدرێژیەکانی وڵاتی تورکیا و ئیسلامیەکان و بۆ سەر گەلی کورد و نەتەوە ئازادیخوازەکانی ناوچەکە نەکەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان