درێژەی دەسبەسەرییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): لەدرێژەی دەسبەسەری هاوڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕێکەوتی ۲۱ی ڕەشەممەی ئەمساڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی “محەممەد نەدیمی” و ” عەلیڕەزا نەدیمی” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.

ئەم دووکەسە دانیشتووی گوندی “مێ سوورئاو” ی سەر بەشاری کامێران وپاش پشکنینی ماڵ و دەسبەسەرداگرتنی کۆمپیۆتەر و کەلووپەلی تاکەکەسی دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆشوێنێک نادیار.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەهۆکاری دەسبەسەری وشوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان