کەمپەینی نێونەتەوەیی لەخۆگرێدانەوە بۆ عەفرین

KMMK: ڕۆژی ۱۶ی مارسی۲۰۱۸پلاتفۆڕمی ئەورووپی “پارێزگاری کردن لەعەفرین” داوای لەهێزە نێودەوڵەتییەکان کرد دژبەو هێرشانەی دەکرێتە سەر عەفرین پەرە بەچالاکییەکانیان بدەن.

پلاتفۆڕمی پارێزگاری لەعەفرین ڕایگەیاند کە ۱۹ی ماڕس لەبەرانبەر نووسینگەی ڕێخراوی نێونەتەوەیی لەشاری ژینۆ دەست دەدەن بەمانگرتن لەخواردن ولەم چالاکیەدا زۆرینەی نوێنەرانی پەڕلەمان، سەرۆک شارەوانییەکان وڕوناکبیران بەشداری دەکەن ولەسەر ئەوبڕیارەی کەدراوە ڕۆژی ۲٤ی ماڕس لەهەموو جیهاندا ڕێپێوانی مەزن وگشتگیر بۆ پشتیوانی لەعەفرین بەڕێوە دەچێ.

پلاتفۆڕم چەندد ڕۆژی بەرێ ڕایگەیاندبوو کە پێویستە ڕێخراوی نێو دەوڵەتی بەخێرایی کۆبوونەوە سازبکات وبۆ ڕاوەستانی هێرشی تورکیا وڕاگەیاندنی ئاگربڕ بڕیاری یەکلا کەرەوە بخاتەگەڕ.

جێگەی باسە کە،شاری عەفرین لەماوەی ۷ساڵ شەڕی ناوخۆیی لە سوریا لەئەمنترین شوێنەکانی ئەو وڵاتە بووە.

دەوڵەتی تورکیا وگروپە  تێرۆریستە گرێدراوەکانی دەستیان داوەتە کوشتنی ژنان و مناڵان وکوشتاری خەڵکانی مەدەنی وپێویستە لەدادگا نێو دەوڵەتییەکان محاکمە بکرێت،  تائێستا نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکیەتی ئەورووپا و ڕێکخراوە نێونەتەوەیی وهەموو دامەزراوە نێو نەتەوەییەکان بەرپرسایەتی خۆیان لەئەستۆ نەگرتووە وهەروەها دەوڵەتی تورکیا بەپشتبەستن لەم بێدەنگییەی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی درێژە بە جینایەتەکانی خۆی لەعەفرین دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان