لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا ١٩ هاووڵاتی مەدەنی لە عەفرین گیانیان لەدەست داوە

KMMK:  سوپای تورکیا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی ٥٦ ڕۆژە هێرشێکی هەمە لایەنەی بۆسەر گەلی کورد لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەست پێکردووە.

سوپای تورکیای ئەمڕۆ کۆمەڵکوژیێکی دیکەی ئەنجامداوە و لە ئەنجامی بۆردمانی ئەمرۆ دا ١٩ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە وبەدەیان هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون. زۆربەی گیانبەختکراوان منداڵن.
جێی ئاماژەیە کە لە سەرەتای داسەپاندنی شەر بە سەر کانتۆنی عەفرین تا ئێستا بە سەدان هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و رێژەیەکی یەکجار زۆر بریندار بوون. لەنێو گیانبەختکراوان زۆربەیان منداڵن.
حکومەتی تورکیا بەفەرمیی رایگەیاندووە کە ئامانجی لەو داگیرکاریە نەهێشتنی کورد لەسەر خاکی خۆیەتی، بەڵام لە نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی جیھان هیچ کردارێک نابینرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان