دوو ژن و سێ منداڵ بەهۆی بۆردمانەکانی ناوەندی عەفرین گیانیان لەدەست دا

KMMK: لە ئەنجامی بۆروومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ سە رناوەندی عەفرین، دوو ژن و سێ منداڵی دیکە گیانیان لەدەست دا.

ئەم هێرشە ئاسمانییانەی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە کە بە سەدان هەزارهاووڵاتی مەدەنی لە ناوشاری عەفرین ژیان دەکەن وسوپای تورکیا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی بە بێ ڕەچاوگرتنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی بە چڕی دەستیان کردووە بە بۆردمان و تۆپبارانی عەفرین.

لە ئەنجامی بۆردمانی ئەمرۆیی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لە سەر گوندی تیرینک-ێ عەفرین هاووڵاتیێکی تەمەن ٤٩ ساڵ بەناوی عەبدووڵا بەکر بریندار بوو.
جێی ئاماژەیە کە لە دوێنێ تا ئەمرۆ بۆمبارانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین چرتر بۆتەوە و زیاتر لە سی کەس کوژرا و بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان