دەسبەسەری دەروێشێکی گونابادی خەڵکی ئاودانان لەپارێزگای ئیلام

دەسبەسەری دەروێشێکی گونابادی خەڵکی ئاودانان لەپارێزگای ئیلام

 

ک.م.م.ک
kmmk:
دوانیوەڕۆی  ۲٤ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی دەروێشێکی گونابادی خەڵکی ئاودانان لەپارێزگای ئیلام ،بەناونیشانی “تەقی مورادی” لەشاری کامێران لەماڵی هاوەڵ زاواکەی دەسبەسەر کرا.

بەگوێرەی باسەکە بڕای ناوبراویش بەهۆی بەشداریکردن لە ڕووداوەکانی “گوڵستانی حەوتەم” لەزیندانی فشافویە دایە.

ناوبراو پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازرایەوە بۆ تاران وهێشتا هۆکاری دەسبەسەریەکەی ئاشکرا نەکراوە.

کۆماری ئیسلامی بەشێوەی سیستەمانە ساڵانێکە بەرانبەر بە دەروێشەکانی گونابادی و یارسانەکان وهەموو بیرجیاوازەکان لەوپەڕی هۆڤییەتیدا هەڵسوکەوت دەکات وبەبێ هۆکار دەسبەر وزیندان وئەشکەنجە وتەنانەت دەیان کوژێ وهەر لەم ماوەی پێشوودا چەندد کەسی لەژێر ئەشکەنجەدا لێ کوشتن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان