کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): رۆژی پێنج شەممە ۱۷ ی رەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی “موحسێن ئەحمەدی” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی قۆلبەست کردنی لێ کراوە.
موحسێن ئەحمەدی تەمەن ۲۴ ساڵان وخەڵکی گوندی سەهۆڵانی سەر بە شاری مەهابادە و نابراو بە هۆی سەردان بۆ باشوری کوردستان و چاوپێکەوتن لەگەڵ حیزبە رۆژهەڵاتیەکان بانگهێشت کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان