خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان/ ئەمجاره مامۆستایەکی کورد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(Kmmk): ڕۆژی شەممە ۱۹ی ڕەشەممە مامۆستایەکی قوتابخانەی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بەناونیشانی “ڕەسوڵ قارەمانی” ۳١ ساڵ تەمەن لەناوچەی تازئاوا لە کامپی نێزیک بەئیدارەی پەروەردە و فێرکاری، خۆی سێدارەی بۆخۆی هەڵواسی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان :”ئەم هاوڵاتییە کوردە کە مامۆستای قوتابخانەی”فەجر” لەگوندی “ڕیجاب” بووە، بەهۆی هەبوونی کێشە وخەساری دەروونی و ڕۆحی لەناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان خۆی کوشتووە.”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان