کۆمەڵکوژی گەلێک لە عەفرین/ سوپای تورکیا و گروپە تیرۆریستیەکانی ژێر پەرچی لە دوو کیلۆمەتری عەفرین

بە پێی دواین راپۆرتەکان لە عەفرین، گروپە تیرۆریستیەکانی ژێر پەرچی تورکیا و سوپای داگیرکەری تورکیا لە دوو کیلۆمەتری عەفرین نزیک بونەتەوە. ۵۰ رۆژ لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان تێدەپەڕێت و بە سەدان ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل بونەتە قوربانی داگیر کەری تورکیا. بوردمانی ئاسمانی شوێنگەلی سەرەکی ژیانی کردوەتە ئامانج و خەڵکی شاری عەفرین بۆ دابین کردنی ئاو و پێداویستی گەلی بۆ لە ژیان مانەوە کەوتونەتە تەنگانە. ئامانجی هێرشی قورس و نامرۆڤانەی سوپای تورکیا و لایەنگرانی لە پارێزەرانی ئەمشارە تێپەڕیون و خەڵکی سڤیلیان کردوەتە ئامانج.

کۆمەڵگای نێو نەتەوەی و هاوپەیمانانی شەڕی داعەش. چاوی خۆیان لەەم کۆمەڵکوژیە بەرچاوە داخستوە و لە هەمبەر دەستکەوتی وڵاتەکەیان رێگایان بۆ حکومەتی داگیر کەری تورک چۆڵ کردووە تاکو بە وەحشیانەترین شێواز خەڵکی سڤیل کۆمەڵکوژ بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی و یەکیەتی ئەوروپا و هاوپەیمانانی شەڕ لە دژی داعەش لە هەمبەر کۆمەڵکوژی شارۆمەندانی عەفرین بە دەستی سوپای تورکیا و گروپە تیرۆریستیەکانی ژێر پەرچی بە بەرپرس دەزانێت و لەتەواوی کەسایەتی و رێکخراوەگەلی مافی مرۆڤی و نەتەوەگەلی ئازادی خواز و هەمو ئەو کەسانەی مرۆڤایەتی لای گرنگرە، داواکارین هەوڵی پێویست بۆ راگرتنی هێرشی نامرۆڤانە بدەن و بەرگری لە کۆمەڵکوژی خەڵکی عەفرین بن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: