بریندار بونی کەسێک لە هەرمێدۆڵى شاری سەقز

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانKMMK:
ئەمڕۆ ۱۹ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مین لە پێگەیەکی سنوری “هەرمێدۆڵی “شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەربازێک بە ناس ناوی “موحەمەد حەیدەری” خەڵکی شاری زەنجان بە خەستی بریندار بوو.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شاری سەقز:
ناوبراو لە ژێر چاوەدێری پزشکیدایە و قولاپەی لاقی لێ بوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە: سەرەڕای تێپەڕبونی پتر لە ۲۷ ساڵ لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق، بەڵام تائێستا ناوچە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان غەڵتانی هەزاران مینی بە جێماوی شەڕە، لە ساڵانی رابردوودا پێش بردنی پاژی کردنەوەی ناوچە مین رێژ کراوەکان تا ڕادەیەک ڕاگیراوە و هێزەکانی سنوور پارێز و سپای پاسداران لەو ناوچانەی کە پێگەی سنووری نوێ دروست دەکەن، ناوچەکانی دەوروبەری پێگەکە مینرێژ دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان